لە کانادا بەهۆی هێرشێکى چەکدارییەوە ١٦ کەس کوژران

کەسێکى چەکدار لە ویلایەتى سکۆتلەەندای نوێ لە رۆژهەڵاتى کانادا هێرشێکى چەکەداریی ئەنجامدا و بەلانیکەمەوە لەو هێرشەدا ١٦ کەس کوژران.

بەپێی زانیاریی میدیاکانى کانادا کەسێکى تەمەن ٥١ ساڵ بە ئۆتۆمبێلێکى هاوشێوەى ئۆتۆمبێلی پۆلیس تەقەى لە زۆر شوێن کردووە و بەو هۆیەوە ١٦ کەس کوژراون. کەسە هێرشبەکەرەکە دواتر لەلایەن هێزەکانى پۆلیسەوە کوژراوە.

 بەرپرسانی کانادا رایانگەیاندووە، ئەو کەسە جلوبەرگی پۆلیسی لەبەر کردووە و ئەوەش بەو مانایە دێت، کە هێرشێکى خۆڕسک و خۆبەخۆ نەبووە.

لە کانادا رووداوی لەو شێوەیە کەم روودەدەن و لە ٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٩ شدا کەسێک لە پەیمانگەى پۆلی تەکنیکی مۆنتراڵ ١٦ ژنی کوشت و دواتریش خۆی کوشت. ئەو رووداوە یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵکوژییەکانى ئەو ڵاتە بوو و یەکەمین هێرشی کۆمەڵکوژکردنی ژنان بوو.

ژ.ت