لە یۆنان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ٥ کەس گیانیان لەدەستدا

لە شاری ئەسینای پایتەختی وڵاتی یۆنان بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە، لانیکەم ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بە گوێرەی زانیاریی بەرپرسانی وڵاتی یۆنان، لە ٣ گوندی دەوروبەری شاری ئەسینای پایتەختی ئەو وڵاتە کەوتووەتەوە.

بە پێی هەمان ئەو زانیارییانە، لەو ئاگرکەوتنەوەیەدا لانیکەم ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش بریندار بوون. یەکێک لەو کەسانە لە ناوچەى رافینا گیانی لەدەستداوە، کە ۴۰ کیلۆمەتر لە شاری ئەسیناوە دوورە. ئەو کەسە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە و سوتاوى دۆزراوەتەوە.

حکومەتی یۆنان داوای هاوکاریی لە یەکێتی ئەوروپا کرد بۆئەوەی هاوکاریی بکات لە کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەدا. سەرۆک وەزیرانی یۆنانیش ئەلەکسیس چیپراس، بەهۆی کەوتنەوەی ئەو ئاگرەوە، سەردانی خۆی لە بۆسنە و هەرسک بە نیوەناچڵی هێشتەوە و بەرەو وڵاتەکەی گەڕایەوە.

ر.م