لەسەر عەفرین، هەڕەشەی کوشتن لەسەرۆک وەزیرێک کرا

لەسەر ئەوەی پشتیوانی لە عەفرین کرد، لە لایەن تورکانەوە هەڕەشەی کوشتن لە "بۆدۆ ڕامیلۆ، سەرۆک وەزیرانی ویلایەتی تورینگن"ی ئەڵمانیا کرا.

لەو بارەوە دوێنێ شەممە، بۆدۆ ڕامیلۆ، سەرۆک وەزیرانی ویلایەتی تورینگنی ئەڵمانیا ڕایگەیاندوە: دوای ئەوەی لە تویتێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پشتگیری لە عەفرین و شەڕڤانە کوردەکان کردوە و دژی هێرشی تورکیا و تاقمە چەتەکانی ناڕەزایەتی نیشان داوە، لە لایەن ژمارەیەکی زۆر تورکەوە سوکایەتی زۆری پێکراوە و جنێو و قسەی نەشیاوی زۆری پێ وتراوە و هاوکات لەلایەن چەند کەسێکی تورکیشەوە لە تویتەر هەڕەشەی کوشتنی لێ کراوە. 

ئەوەش لە دوێنێوە تا ئێستا بووەتەۆژەڤی زۆرێک لە ڕایگشتی و چاپەمەنی ئەڵمانیا و ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتوتەوە.

هـ.هـ