ماتیس: لەم کاتەدا لە سوریا ناکشێینەوە و هێزە تایبەتەکانی فەرانسا لە سووریا جێگیر بوون

جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا دەستنیشانی کرد کە لەم کاتەدا هێزەکانی خۆمان لە سووریا ناکشینینەوە و ئاشکارشی کرد کە وەڵاتی فەرانسا دوو هەفتە لەمەو پێش هێزی تایبەتی خۆی ڕەوانەی سووریا کردووە.

ماتیس کە لە کۆبونەوەی کۆمیتەی خزمەتی سەربازی لە مەجلیسی سەنا بەشداری کردبو وتی، تێکۆشانی ئێمە لە دژی داعش بەردەوامە." ماتیس ئاشکرای کرد کە کە هاوکارییەکانی ئێمە بۆ هێزە هەرێمییەکان بەرفراوانتر دەبێت و وتی،" ئێمە لەم کاتەدا لە سووریا ناکشێینەوە.

ماتیس ڕایگەیاند کە تا بەتەواوی چەتەکانی داعش لە سووریا کۆتاییان پێ نەێت ئەوان بەردەوام دەبن لە تێکۆشان و ڕایگەیاند، هەتا سوریا بەتەواویی لە چەتەکان پاکدەکرێتەوە، لە سوریا دەمێنینەوە و کردە سەربازییەکان لە دەوروبەری ناوەڕاستی چەمی فورات زیاتر دەبێت.

 ئۆپراسیۆنی ئەوان بە قورسی لە ملی عێراقەوە  دەست پێدەکات.

" هێزەتایبەتەکانی فەرانسا دەربازی سووریا بوون"

ماتیس ئاشکرای کرد، فەرانسا هاووکاری سەربازی ئێمە دەکات و لەم دوو هەفتەدا یەکینێک-ی هێزی تایبەتی خۆی ڕەوانەی سووریا کردووە. سەرۆک کۆماری فەرانسا ئیمانۆئل ماکارۆنکە ڕۆژی شەممە لە گەل دۆناڵد تامپ سەرۆکی ئەمریکا چاوپێکەوتنی کردبوکە ئەوان بە تەنیا هاوکاری هێزە هاوپەیمانانەکان دەکەن.

بە پێچەوانەی بەیاننامەکەی تورکیا""

سەرەڕای ئەوەی کە دۆناڵد ترامپ وتبووی کە لە ماوەێکی کورتدا لە سووریا دەکشێنەوە، پێنتاگۆن چەند جاران بەیاننامەی پێچەوانەی بڵاو کردەوە. وەزیری بەرگری ئاشکرای کرد کە تێکۆشان لە دژی چەتەکانی داعش بۆ ماوەێکی درێژ بەردەوام بێت و لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بڕیاری جدی بدرێت.

دەبێت مانەوەی ئەمریکا لە سووریا درێژماوە بێت.