مارتین شۆڵتز: ئەردۆغان زیاتر دەسەڵاتخوازتر دەبێت

مارتین شۆڵتز هاوپەیمانى حکومەتى ئەڵمانیا و سەرۆکى پێشووى حیزبى سۆسیال دیموکراتى ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەردۆغان لە دواى هەڵبژاردنەکەى، زیاتر لە جاران د ەسەڵاتخوازتر دەبێت.

مارتین شۆڵتز سەرۆکى پێشووى حیزبى سۆسیال دیموکراتى ئەڵمانیا لەبارەى هەڵبژاردنى ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا و ئەو پشتیوانییەى لە ئەڵمانیاوە بە ئەردۆغان کراوە بۆ رۆژنامەى رەنیش پۆست لی دۆسلدۆرف قسەى کردووە.

شۆڵتز لەبارەى ئاهەنگەکانى پیرۆزبایکردنى لایەنگرانى ئەردۆغان لە دواى هەڵبژاردن لە ئەڵمانیا وتى "ئەو تورکانەى لە ئەڵمانیا دەژین، بوونەتە هاووڵاتیى ئەڵمانیا و ٣ بۆ ٤ نەوەییە لە زۆر رووەوە لە تورکیا زیانمەند بوون، بەڵام لە ئەڵمانیا سوودمەند بوون، بۆیە پیرۆزبایکردن لە سەرکردەیەکى دسەڵاتخواز لەلایەن ئەو هاووڵاتییانەى ئەڵمانیاوە جێگاى قبوڵکردن نییە".

شۆڵتز راشیگەیاند، سەرکەوتنى ئەردۆغان لە هەڵبژاردندا، زیاتر دەبێتە هۆى ئەوەى ئەردۆغان دەسەڵاتخوازتر بێت و دەسەڵاتەکانیشی زۆر زیاد دەکەن و لەوبارەیەوە وتیشى "ئەردۆغان هەموو ئامڕازەکانى بەردەستى بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەى هەموو تورکیا بخاتە سەر هێڵ و بەرنامەکەى خۆی، بۆیە دەبێت ئێمە لە ئامادەکارییدا بین".

ر.م