ماکرۆن، مێرکڵ و جۆنسون داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکەن

مانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و بۆڕیس جۆنسون سەرۆک وەزیری بەریتانیا داوای هێوارکردنەوەی دۆخەکە و کەمکردنەوەی ئاڵۆزیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکایان کرد.

سەرۆکی سێ وڵاتەکە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوایان کرد ئەمریکا و ئێران بە بەرپرسیاری بجوڵێنەوە و ململانێکان کەمبکەنەوە.

ماکرۆن، مێرکڵ و جۆنسون ناڕەزاییان بەرامبەر بڕیارەکەی ئێران بۆ دەوڵەمەندکردنی یۆرانیوم دەربڕی.

سەرۆکی سێ وڵاتەکە ڕایانگەیاند، پێویستە ئێران خۆی لە توندوتیژی و زیادکردنی یۆرانیوم دووربگرێت.

هەروەها باسی ئەوەیان کرد، پێویستە تێکۆشینی دژی داعش بەردەوام بێت و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت و ئاڵۆزیەکان کاریگەری لە سەر شەڕی دژی داعش دروست نەکەن.

ف.ق