ماکرۆن کەسێکی تری بۆ پۆستی سەرۆکوەزیری دیاری کرد

دوای ئەوەی سەرۆکوەزیری فەڕەنسا دەستیلەکارکێشایەوە، ئیمانوێل ماکڕۆن سەرۆکی فەڕەنسا ژان کاستیسی وەک سەرۆکوەزیر دیار کرد.

ئێدوارد فیلیپ سەرۆکوەزیری فەڕەنسا نامەی دەستلەکارکێشانەکەی پێشکەشی ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی ئەو وڵاتە کرد و ماکرۆنیش پەسەندی کرد.

دەسەڵاتی فەڕەنسا چەند هەفتەیەکە بۆ دیاریکردنی سیستمێکی نوێ کار دەکات. دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانیش دوای خولی دووەمی هەڵبژاردنی شارەوانیەکان هات. پارتی دەسەڵاتدار لە هەڵبژاردنەکاندا گورزێکی گەورەی بەرکەوت و پارتی سەوز و چەپ لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ژان کاستیس سەرۆکی شارەوانی پرادیستی وەک سەرۆکوەزیری نوێ دیاری کرد.

کاستیس وەک کەسێکی سۆسیال و نەرم دەناسرێت و پێشتریش یاریدەدەری نیکۆلاس سارکوزی سەرۆکی پێشوو بوو.

ف.ق