مستەفا چەلیک سیاسەتمەداری کورد لە ئەڵمانیا دەستگیرکرا

لە شاری بریمن-ی ئەڵمانیا، مستەفا چەلیک سیاسەتمەداری کورد دەستگیرکرا.

مستەفا چەلیک کە لە ڕۆژی ١١-١١-٢٠١٥وە دەستگیرکرابوو، دوای ئەوەی دادگاییکردن و تەواوبوونی ماوەی سزاکەی لە زیندان، ئازادبوو.

بەڵام لەلایەن دوو پۆلیسەوە بەسەر ماڵەکەی دراو دووبارە دەستگیرکرایەوە.

چەلیک بە تۆمەتی ئەوەی کە خەباتی سیاسی دەکات، لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە دەستگیرکراوەو گواستراوەتەوە بۆ گرتووخانەی بریمین.

چەلیک کە لە ساڵی ٢٠١٥ دەستگیرکرا بۆ ماوەی ٢ ساڵ لە زیندان مایەوەو کێشەی زۆری تەندروستی هەیە و پێویستە هەفتانە سەردانی دکتۆر بکات و نەخۆشیەکەی کۆنتڕۆل بکرێت.

ب.ش