مێدیای جیهان ده‌رباره‌ی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەرعەفرین، چی ده‌ڵێ؟

مێدیاكانی جیهان گرنگی به‌ بەرخۆدانی هه‌سه‌ده‌ لە به‌رانبه‌ر داگیرکاریی سوپای توركیا چەکدارە بە کرێگیراوەکانی توركیا ده‌ده‌ن.

بەشێک لە مانشێت، هه‌واڵ و لێکدانەوەكانی مێدیا جیهانییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

ڕۆژنامه‌ی DIE WELT

 «هەتا تورکیا، تاوانی دژه مرۆڤانە نەکات، ناتوانێ بە ئامانجەکانی خۆی بگات. ڕووسیا هه‌وڵی دەدا پەیەدە بەشداری دانیشتنی سۆچی بکات، بەڵام ئیدی ڕووسیا جێی باوەڕی کوردان نییە.»

LE MONDE

«گرووپه ئیسلامییەکان وازیان لە ئەسەد هێناوە و هەوڵ دەدەن لە به‌رانبه‌ر سه‌ربه‌خۆیی کوردان ببنه ئاستەنگ. ئەردۆغان دەڵێ: هێرشەکانی سەر سووریا زیاتر دەکەین.»

«پێشتر ده‌یانویست ئەسەد لەسەر کارلادەن بەڵام ئێستا ده‌یانه‌وێ ئۆتۆنۆمی کوردان تێکبدەن.»

«تورکیا دەترسێ کە ١٥ملیۆن کوردی ئەو وه‌ڵاتەش داوای ئۆتۆنۆمی بکەن، بۆیە هێرشی سەر عەفرین دەکات و هاوڵاتیان دەکوژرێن.»

«ڕووسیا پێویستە چاوکراوەتر بێ، لەبەر ئەوەی ئەردۆغان تەنیا به عەفرین ڕاناوەستێ.»

«هەروەک جه‌رابلووس و عەزاز، ئەردۆغان ده‌یه‌وێت بە سەدان هەزار ئاوارەی سووریا لە عەفرین جێگیر بكات.»

«سوپای ئازادی سووریا لە دژبەری بەشار ئەسەدەوە بووەتە میلیشیای لایەنگری تورکیا.»

ABC 

«ئەوانەی ڕەخنە لەو هێرشانە دەگرن، لە تورکیا ده‌ستگیر ده‌كرێن. تورکیا دوێنێ ڕایگەیاندبوو کە گردی قەستەل لەژێر دەستی ئەوان دایە، بەلام له‌ لێدوانێکدا هه‌سه‌ده‌ دەڵێ: شەڕڤانان لە بەرخۆدانێكی مەزن دان.»

«دەوڵەتی تورکیا بەنداوی مەیدانکێ و شوێنە مێژووییەکان بۆردومان دەکات.»

«بەپێی رێکخراوی چاودێری مافەکانی مافی مرۆڤ لە سووریا، لەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکیادا، ٥١ کەس ژیانی خۆیان لە دەست داوە کە ١٧یان منداڵن.»

ABC NEWS

«ئەوانەی لە تورکیا ڕەخنە لەو هێرشانە بگرن، دەستبەسەر دەکرێن.»

«دوێنێ لە کلیس بە دەیان کەس بە وتنەوەی تەکبیر(ئەللاهوئەکبەر) پشتیوانیان لە هێرشەکان دەکرد.»

REUTERS

«زیاتر لە هه‌فته‌یه‌كه‌ نەیانتوانیوە لە هەمبەر یەپەگە پێشڕەوییەکی بەرچاو بکەن.»

«ئەردۆغان هەوڵ دەدات تەواوی ڕۆژئاوا داگیر بکات، بەڵام تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە.»

«نوێنەرانی کوردان وەڵامی تورکیایان داوەتەوە و وتوویانە بۆ هەر هێرشێکی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی دیکەش وەڵامی تووندمان دەبێت.»

«لە بۆردومانی دوێنێدا تەنیا لە یەک بنەماڵە ٣ کەس گیانیان لەدەست داوە.»

DIE PRESSEی نه‌مسا

«ئەردۆغان بۆ کۆمەڵکوژ کردنی کوردان، کەڵک لە ئەرتەشی ئازاد وەردەگرێت.»

«ئەردۆغان یەکینەی تایبەت بە خۆی لەو گرووپانە درووست کردووە، هەر بۆیە لەسەر کۆمەڵکوژکردنی ئێزدی و مەسییحییەکان، نیگەرانی هەیە.»

«لە سەرەتای شەڕی سووریاوە هەتا ئێستاش هاوکاری داعش و گرووپه ئیسلامییە تووندوتیژه‌كانی دیکەی کردووە.»

«سوپای نەتەوەیی سووریا کە ئەردۆغان ساڵی پار دروستی کردووه‌، هەمووی لەو گرووپانە »

«ئەوانەی بە خۆیان دەڵێن نەیاری سووریا بە بیانووی ئەوەی کورد لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد شەڕ ناکەن، ڕقیان لە کوردان هەڵگرتووە.»

«لە عەفرین ناوچەیەکی مێژوویی بۆتە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا کە زۆر به‌ کردەوەی ئیسلامییە تووندڕه‌وه‌كان دەچێ لە وێرانکردنی شوێنەوارە دێرینەکان.»

«هەموو میدیا حکوومی و پارتەکان جگه‌ لە هەدەپە، پشتگیری ئەو شەڕە دەکەن.»

FAZ

«لە تورکیا هەرکەس ڕەخنە لە هێرشی سەر عەفرین بگرێت، دەخریتە زیندانەوە.»

«ژمارەیەک لە ئەندامانی یەکێتیی پزیشکانی تورکیا به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگەیه‌ندراوێك به‌ ناونیشانی «شەڕ دەبێته هۆی ئافراندنی کێشەی تەندروستی لە نێو کۆمەلگه‌دا» لێپرسینەوەیان لێ دەکرێت.»

«لەسەرەتای هێرشەکانەوە هەتا ئێستا بە تاوانی پڕوپاگەندە بۆ یەپەگە، زیاتر لە ٣٠٠ ڕەخنەگر، دەستبەسەر کراون.»

ZDF

«تورکیا لە هێرشەکانیدا بۆ سەر عەفرین، تانک و زرێپۆشی ئاڵمانی بەکار دێنێت.»

«یەپەگە، شەڕی داعشی کرد و ئه‌ردۆغانیش به چەکی ئاڵمانی هێرشی سەر یەپەگە دەکات و خەڵکی سیڤیل دەکوژێت و دەوڵەتی ئه‌ڵمانیا ته‌ماشاكاره‌.»

 

ش. م