ناتۆ؛ لە هەمبەرکوژرانی خەڵکی سیڤیل،چاوی خۆی گرتووە

ستۆلتەنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ لە کۆنفرانسی ئاسایش لە شاری مونیخ-ی ئەڵمانیا، هیچ ئاماژێکی بە کۆمەڵکوژیەکانی عەفرین نەکرد.

 

سکرتیری گشتی ناتۆ لە کۆنفرانسی ئاسایشی مۆنیخ، قسەی کرد و وتی؛ لە تێکۆشانی دژی چەتەکانی داعش، تورکیا هاوکارێکی گرینگ بووە و کێشەی هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئامریکا و منبج-یشی خستە ڕۆژەڤەوە. ستۆلتەنبێرگ، وتیشی؛ پێویستە لە باکووری سووریا شەڕێک درووست نەبێ، بەڵکو دەبێ کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.

ئەوەی جێی سەرنج بوو ئەوە بوو کە ستۆلتەنبێرگ، هیچ ئاماژێکی بە کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی سیڤیل لە عەفرین نەکرد . ئەندامێکی پارتیی سەوزی ئەڵمانیا (کلۆدیا رۆت)-ش وتی؛ ''بابەتە کێشەی نێوان دوو وەڵاتی ئەندامی ناتۆ نییە. بەڵکوو ئەوەیە کە وەڵاتێکی ئەندامی ناتۆ لە عەفرین، هێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنی. پێویستە ناتۆ دەربارەی ئەو هێرشانە چۆن هەڵوێستێکی بێت". سکرتێری گشتی ناتۆ، دەربارەی ئەو قسانە، وتی؛ ''نابێ خەلکی مەدەنی بکوژرێن و نیگەرانی ئەو بارودۆخەین".

سکرتێری گشتی ناتۆ، ئاشکراشی کرد کە ئەوان لە سووریا پشتیوانی لە چارەسەری سەربازی ناکەن و پێویستە چارەسەرییەکی سیاسی بێتە ئاراوە و تی؛ ''نیگەرانییەکانی تورکیا دەربارەی ئاسایشی ولاتەکەی رەوایە''. هەروەها وتیشی؛ ''ئێمە چاوەڕوانی ئەوەین کە تورکیا لە چوارچێوەی پێوانەکاندا هەڵسوکەوت بکات".