نامیبیا لەسەر کۆمەڵکوژکردنى هاووڵاتییەکانى داوای قەرەبوو لە ئەڵمانیا دەکاتەوە

ئەڵمانییەکان لە سەرەتاى سەدەى بیستەمدا لە نامیبیا کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا. ئێستاش نامیبیا داواى قەرەبووکردنەوە دەکات و ئەو بڕەش لە قەرەبووکردنەوە، زۆر زیاترە لە چاوەڕوانییەکانى حکومەتى ئەڵمانیا.

 

ئەڵمانییەکان لە سەرەتاى سەدەى ٢٠دا لە وڵاتاى نامیبیا لە ئەفریقا کۆمەڵکوژییان ئەنجامدابوو. لەو کۆمەڵکوژییانەدا هەزاران هاووڵاتیى نامیبیا کوژرابوون.

لە دواى ئەوەى وەزارەتى دەرەوەى ئەڵمانیا قبوڵیکرد، کە حکومەتەکەى کۆمەڵکوژیى ئەنجانجداوە، دانوستانەکان بۆ قەرەبووکردنەوەى نامیبیاکان دەستیپێکرد. ئێستاش ماوەى ٣ ساڵە لەسەر کۆمەڵکوژکردنى نامیبیاکان و چۆنیەتیى قەرەبووکردنەوەیان، دانوستان لە نێوان ئەڵمانیا و نامیبیا بەڕێوە دەچێت.

روپێرت پۆلێنز کە لەلایەن حکومەتى ئەڵمانیاوە بەشدارى لەو دانوستانانەدا دەکات ڕایگەیاند "ئەوەى نامیبیا بۆ قەرەبوو داواى دەکات زۆر زیاتر بوو لە چاوەڕوانییەکانى ئێمە".

ئەو دانوستانکارەى حکومەتى ئەڵمانیا راشیگەیاند "حکومەتى ئەڵمانیا پێشنیازیکردووە، قەرەبووکردنەوەکە لە ڕێگەى هاوکاری و دابینکردنى پێداویستى و کەلوپەلەوە بێت".

لێدوانەکەى پۆلێنز لە کاتێکدایە، تا ئێستا لەبارەى داوا و بڕ و چۆنیەتیى قەرەبووى نامیبیاوە، زانیارییەکى ورد و روون بڵاونەکراوەتەوە.

ساڵى ڕابردووش بە تۆمەتى ئەنجامدانى کۆمەڵکوژی و کۆیلەکردنى هاووڵاتیانى ئەفریقى سکاڵایان لە دژى ئەمریکا تۆمارکرد. ئەفریقییەکان لە دانوستانەکانیاندا داواى ٣٠ ملیار دۆلار قەرەبوو لە ئەمریکا دەکەنەوە.

ر.م