ناڤ-دەم: بە دەنگەکانی ئەوروپا دەتوانین ئاکەپە تێکبشکێنین

ناڤ-دەم رایگەیاند، "تەنها دوو رۆژ ماوە و بانگەوازی دەنگدەرانی ئەوروپا دەکەین کە ناوی خۆیان تۆمار بکەن. تێکشکاندنی دەسەڵاتی ئاکەپە بۆ گەلی کورد زۆر گرنگە".

ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-ی کورد "ناڤدەم" لە ئەڵمانیا، دەربارەی هەڵبژاردنە زۆرەملێیەکەی تورکیا، لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و تێیدا بانگەوازی دەنگدەرانی ئەوروپای کرد کە هەرچی زووە ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

لەلێدوانە نووسراوەکەی ناڤ-دەم-دا هاتووە "دەبێت هەڵبژاردنی پێشوەخت ببێتەهۆی کۆتایهاتن بە فاشیزمی ئەردۆغان و باخچەلی. ستراتیژیی بنەرەتیی فاشیزمی ئاکەپە و جەهەپە کوشتنی کوردانە. دەبێت گەلی کورد هاوپەیمانێتیی ئاکەپە و جەهەپە قەبوڵ نەکات. هەڵبژاردنیش بۆ گەلی کورد و گەلانی بندەست دەرفەتێکە و دەبێت بەو دەرفەتە تۆڵەی کۆمەلکوژیەکان بکرێتەوە".

لە بەشێکی دیکە لە لێدوانەکەیاندا، ناڤ-دەم تیشکی خستۆتە سەر بێ چارەیی دەسەڵاتدارێتیی ئاکەپە ئەردۆغان و رایگەیاندووە "دەبێت لەم دوو رۆژەی کە ماوە، هەرەوەزیانە کار بکرێت بۆئەوەی بتوانین سەرکەوتنی ٧ی حوزەیران دوو هێندە زیاد بکەین".

لە بەردەوامی لێدوانەکەی ناڤ-دەم- دا جەخت لە گرنگی دەنگەکانی ئەوروپا کراوەتەوە و تێێدا هاتووە "کارەکانی ئێستا و ئەنجامی هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران دەتوانن ببنەهۆکارگەلێکی گرنگ بۆ پێشگرتن لە سیاسەتی پاکتاوکردن لە کوردستاندا".

ناڤ-دەم دەستنیشانیشی کرد کە بە ئەنجامی کاریگەریی دەنگەکانی ئەوروپا، دەبێت ئەو راستیانە باشتر روون بکاتەوە.

هەتا ١٢ی گوڵان کاتژمێر ٥ی ئێوارە

ناڤ-دەم بانگەوازێکی بەم شێوەیەی کرد "بەتایبەت بۆ کوردستانیان و خەڵکی تورکیای دانیشتووی ئەڵمانیا، ئەوانەی کە تا ئێستا ناوی خۆیان تۆمار نەکردووە، بانگەوازیان دەکەین کە هەرچی زووە ناوی خۆیان تۆمار بکەن و چونکە هەتا کاتژمێر ٥ی ئێوارەی رۆژی ١٢ی گولانی ٢٠١٨  دەتوانن برۆنە کونسولخانەی تورکیا و ناوی خۆیان تۆمار بکەن. ئەوانەی کە دەرفەتی خۆتۆمارکردنیان نیە، دەتوانن داوای هاوکاریی بکەن لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کە لە شارەکانی ئەڵمانیا دامەزراوە. ئەنجومەنەکەشمان بۆ هاوکاریی گەل ئامادەن. دەبێت باش بزانرێت کە ئەگەر ناوی خۆیان تۆمار نەکەن، ناتوانن دەنگ بدەن، ئەوە لەکاتێکدایە کە بە دەنگدانت دەتوانیت هەموو شتێک بگۆڕیت".

کاری سەرەکیمان لەم ماوەیەدا دەبێت هەلبژاردن بێت

ناڤ-دەم لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، داوای لە تەواوی ئەنجومەن، رێکخراوە نەتەوەییەکان، کۆمیتە هەرێمیەکان و کۆمسیۆنەکانی خۆی کرد کە گرنگی بە پرسی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان بدەن و بە جددی کار بۆ کۆکردنەوەی دەنگی گەلەکەمان بکەن بۆ هەدەپە. راشیگەیاندووە "هەتا ١٩ی حوزەیران دەبێت کاری سەرەکیمان هەڵمەتی هەڵبژاردن بێت. تەواوی ریکخراو و ئەنجومەن و کۆمسیۆنەکانمان دەبێت بەپێی ئەم داوایە کار بکەن بۆ هەلبژاردن".

ک-ش