ناڤده‌م: سبه‌ینێ له‌ زۆر شاری ئه‌ڵمانیا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ناڤده‌م ڕایگه‌یاند كه‌ سبه‌ینێ (شه‌ممه‌) له‌ زۆر شاری ئه‌ڵمانیا چالاكی له‌ دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و داوای له‌ كوردستانیان و دۆستان كرد به‌شداری بكه‌ن.

ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردستانیانی ئه‌ڵمانیا - ناڤده‌م ده‌رباره‌ی ڕێپێوان و خۆپیشاندانه‌كان كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ (شه‌ممه‌) له‌ زۆر شاری ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌بچن، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و داوای له‌ كوردستانیان كرد له‌ دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بۆ سه‌ر كوردستان، به‌شداری له‌و چالاكییانه‌دا بكه‌ن.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ سیاسه‌تی قڕكردن له‌ باشووری كوردستان و سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، بووه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌.

«ئێمه‌ له‌نێو پڕۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تێكۆشانداین، تێكۆشانی ئێمه‌ بۆ پاراستنی هه‌بوون و ئازادیی خۆمان، ئه‌نجام دیاریده‌كات. داوا له‌ هه‌موو پێكهاته‌، ئه‌نجومه‌نه‌كانمان، هه‌موو گه‌ل و دۆستانی خۆمان ده‌كه‌ین كه‌ خۆیان بۆ قۆناغی فیناڵی تێكۆشانی گه‌وره‌ ئاماده‌ بكه‌ن و به‌ جۆشه‌وه‌ به‌شداری له‌ چالاكییه‌كاندا بكه‌ن.»

شوێن و كاتی چالاكییه‌كان:

هامبۆرگ

كاتژمێر: ١٨:٠٠

شوێن:  Sternschanze Bahnhof

هانۆڤه‌ر

كاتژمێر: ١٤:٠٠

شوێن: Hauptbahnhof

كیل

كاتژمێر: ١٣:٠٠

شوێن:  Asmus Bremerplatz

برێمه‌رهافن

كاتژمێر: ١٣:٠٠

شوێن: Ernst-Raufer-Platz 

دۆرتمۆند

كاتژمێر: ١٣:٠٠

شوێن: S/U Bahnhof (Saarlandstr.) Stadthaus Dortmund

مانهایم

كاتژمێر: ١٣:٠٠

شوێن: Ehrenhof Schloss

شتوتگارت

كاتژمێر: ١٥:٣٠

شوێن: Lautenschlagerstr له‌ به‌رانبه‌ر Hbf

 

s.m