بۆدیل کەبەلۆس، لە نوسراوێکدا داوای لە سوید، یەکێتی ئەوروپا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد، کە بۆ ڕێگریکردن لە داگیرکردنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیاوە هەڵوێستێکی کارا بنوینن.
لە ڕاگەیەندراوی ئەو پەرلەمانتارەدا هاتووە: هێرشی سوپای تورکیا بە فەرمانی ئەردۆغان بۆ سەر عەفرین ئەوە دەسەلمێنێت، کە دڵەڕاوکێ و ترسی ئەردۆغان لەوەیە سەروەری و مافی ئازادیی گەلی کورد لە سوریا کاریگەری هەبێت لە سەر هاوڵاتیانی کوردی ناو سنوورە سیاسییەکانی تورکیادا.
لە بەردەوامیدا ڕایگەیاند: دەبێت دەوڵەتی سوید، یەکێتی ئەوروپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هەلوێستێکی بوێرانە لە هەمبەر داگیرکاری تورکیا دە ببڕن.
لە بەرانبەر پێشێلکاری مافی مرۆڤ کاردانەوەیان هەبێت.
ک-ش