نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان: کورد مافى خۆیەتى بەرگری لە عەفرین بکات

زیاد ڕەعد حسێن کۆمسیەری باڵاى مافى مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەى هێرشى تورکیاوە بۆ سەر عەفرین ڕایگەیاند، کورد مافى خۆیەتى بەرگرى لە عەفرین بکات.

 

لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتى فیلمى کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى نەتەوە یەکگرتووەکان لە شارى جنێڤ مێزگردێک بۆ زیاد رەعد حسێن بەرپرسى باڵاى کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەبرا.

لەو پانێلەدا ژمارەیەک لە چالاکوانانى کورد قسەیان کرد و لە قسەکانیاندا بە گرنگییەوە باسى بەرخۆدانى عەفرین و هێرشى تورکیایان بۆ سەر عەفرین کرد. رۆسیدا کۆیونجو یەکێک لەو چالاکوانە کوردانەبوو، کە لەگەڵ ئەوەى ئاڵاى یەپەژەى هەڵکرد، لەبارەى گرنگیى تێکۆشانى یەپەژە لە دژى داعش قسەى کرد. هەروەها پرسیاری لەبارەى هێرشى تورکیا بۆ سەر عەفرین و بێدەنگیى نەتەوە یەکگرتووەکان لە زیاد رەعد حسێن کرد.

زیاد ڕەعد حسێن لە وەڵامى ئەو پرسیارەدا وتى "شەڕی عەفرین چاودێرى دەکەم. ئێوە مافى خۆتانە کە بۆ هەقى خۆتان شەڕ بکەن".

ر.م