نۆیەمین فێستیڤاڵی کلتوری کوردی دەستپێ دەکات
رۆژانی ڕەشماڵی کلتوری کوردی لە ١٢ی ئایار/ ٢٢ گوڵاندا لە نۆرمبێرگ دەستپێدەکات. فێستیڤالەکە کۆنسێرت، پێشانگای فۆتۆگرافیی، فۆلکلۆر، نیشاندانی فیلم و پانێل لەخۆ دەگرێت.
رۆژانی ڕەشماڵی کلتوری کوردی لە ١٢ی ئایار/ ٢٢ گوڵاندا لە نۆرمبێرگ دەستپێدەکات. فێستیڤالەکە کۆنسێرت، پێشانگای فۆتۆگرافیی، فۆلکلۆر، نیشاندانی فیلم و پانێل لەخۆ دەگرێت.
رۆژانی کلتوری کوردی ساڵانە لەلایەن کۆمەڵەی کلتوریی کوردی و ماڵی گەلی مەدیاوە ئامادەکاریی بۆ دەکرێت و ئەمساڵیش نۆیەمین جارە کە لە شاری نۆرمبێرگی ئەڵمانیا بە چەندین چالاکی هونەری و کلتووریی جۆراوجۆر بەرێوەبچێت.
فێستیڤاڵەکە ماوەی ٩ رۆژ بەردەوام دەبێت و تییدا کۆنسێرت، پێشانگایی فۆتۆگرافیی، چالاکی فۆلکلۆریی و پانێلی تیدا سازدەکرێت و فیلمیشی تێدا نیشان دەدرێت.
بەرێوەبەرایەتیی کلتووری شاری نۆرمبێرگ هاوکاری فێستیڤاڵەکە دەکات
ڕەشماڵی کلتوریی کە چەندین لایەنی ژیانی کوردان نیشان دەدات، ماوەی ٤ رۆژ دەمێنێتەوە و بەرێوەبەرایەتیی کلتووریی شاری نۆرمبێرگیش هاوکاری دەکات. کاتژمێر ٤ی پاشنیوەرۆی چوارشەمە بە رێپێوان لە مەیدانەکەدا دەستپێدەکات و پاشان لە کاتژمێر ٦ی ئێوارەی هەمان رۆژ، گروپی هەڵپەرکێی گەنجان و ژنان و مناڵانی سەر بە کۆمەڵەی کلتوریی کوردی و ماڵی گەلی مەدیا نمایش بکرێت، رۆژی کلتوریی کوردیش لە ڤێلای لیۆن دەست پێ دەکات.
هەروەها هەمان رۆژ و پاش ئەوەی کۆمەڵەی "هەڤاڵ تریۆ" بە پیشانگای هۆگیرێ گۆرێگن دەستپێدەکەن، یەلدا عەباسی کۆنسێرتێک ساز دەدات. رۆژی دووەمی فیستیڤاڵەکەش بە نمایشکردنی فیلمی "زەر"ی دەرهێنەر کزیم ئۆز لە ماڵی فیلم "کەی ٤" دەستپێدەکات.
بەرنامەی فێستیڤاڵ بە کۆنسێرتی خێرۆ عەباس کۆتایی دێت
رۆژی سێیەمی فێستیڤاڵ لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە لە ڤێلا لیۆن دەستپێدەکات و تێیدا پانێلێک لەژێر ناونیشانی "مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی ناوین، ئازادی و دیموکراسیی" بەرێوەدەچیت.
هەریەک لە کەرەم شامبێرگەر، ئۆزدال ئوچەر و ئەحمەد نەسین بەشداریی پانێلەکە دەکەن و لەهەمان کاتیشدا کۆنسێرتێل لەلایەن گروپی میوزیکی سەر بە کۆمەڵەی کلتوریی کوردی و ماڵی گەلی مەدیاوە بەرێوەدەچێت.
دواین رۆژی فێستیڤاڵەکەش، بە کۆنسێرتی هونەرمەند دەنیز دەمەن و کۆنسێرتی هونەرمەند خێرۆ عەباس کۆتایی دێت.