نەتەوە یەکگرتووەکان: حوسییەکان هێرشیان نەکردوەتەوە سەر ئارامکۆ

لە راپۆرتێکدا کە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادە کراوە، ئاشکرا کراوە کە حوسییەکان لە مانگی ئەیلولدا هێرشیان نەکردوەتە سەر پاڵاوگەی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی.

لە ١٤ی ئەیلولی ٢٠١٩ هێرشێک کرابووە سەر پاڵاوگە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیا، میلیشیای حوسییەکان کە ئێران پشتوانیان دەکات، هێرشەکەیان گرتبووە ئەستۆ.

'هێرشەکە لە یەمەنەوە نەکراوە'

بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان لەلایەن پسپۆرانەوە راپۆرتێک ئامادە کراوە و لە راپۆرتەکەدا ئەوە دیاری کراوە کە ئەگەرێکی زۆر لاوازە لەوەی کە حوسییەکان ئەو هێرشەیان کردبێت.

بەگوێرەی بانگەشەی رۆیتەرز هێرشەکە لە یەمەن نەبووە، بەڵکو لە لای باکور، باکوری رۆژئاوا یانیش لە باکوری رۆژهەڵاتەوەکراوە. لە راپۆرتەکەدا ئەوەش دیاری کرداوە کە موشەکەکە لە یەمەنەوە ئاراستە نەکراوەز

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە:"لێژنە لێکۆڵینەوەکەمان رایدەگەیەنێت، چەکی لەو جۆرە مومکین نییە لە یەمەن دروست بکرێن".

بەهۆی هێرشی سەر پاڵاوگەی نەوتییەکە، ئەمریکا و چەندین وڵاتی دیکە لەسەر حوسییەکان ئێرانیان تاوانبار کردبوو، وەزیری کاروباری درەوەی سعودیە عادل ئەل جوبەیری-یش رایگەیاندبوو کە بەپێی راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان 'وەڵام دەدەنەوە'.