نەتەوە یەکگرتووەکان: دە هەزار منداڵ لە شەڕەکاندا بوونەتە قوربانی

لە ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە ، کە لە ماوەی ساڵێکدا دە هەزار منداڵ لە ئەنجامی شەڕدا کوژراون و برینداربوون، ئەوەش خراوەتەڕوو، کە لە عێراقدا هەزار و ٣٦ منداڵ بەتۆمەتی پەیوەندی بە گروپە تیرۆریستەکانەوە لە بەندیخانەدان.

 

ڤیرجیانا گامبا، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان، ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی پێشێلکاریی مافەکانی منداڵان لە شەڕەکاندا بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ڕاگەیەندراوە، کە لە ساڵی ٢٠١٧دا زیاتر لە دە هەزار منداڵ لە شەڕە چەکدارییەکاندا کوژراون و برینداربوون.

هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە ٢١ هەزار جار مافەکانی منداڵان پێشێلکراوە، لە کاتێکدا کە ئەو ئامارە لە ساڵی ٢٠١٦دا ١٥ هەزار و ٥٠٠ جار بووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا بەتایبەتی باس لە کوشتنی منداڵان لە شەڕی یەمەندا کراوە، ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە لە عێراقدا هەزار و ٣٦ منداڵ بەتۆمەتی پەیوەندی بە گروپە تیرۆریستەکانەوە لە زینداندان.

هێرشی داعش لە سووریا و عێراق و هەروەها شەڕی ناوخۆیی سووریا بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی هەزاران مندال و هەروەها بە سەدان مندال لە نێو گۆڕەپانەکانی شەڕدا  گیەیان خواردووە.

ک٠ش