نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ساڵی ١٩٤٥ەوە قەیرانێکی بەم شێوەیەی قۆڕس جیهانی نەگرتووەتەوە

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سکرتێکی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ قەیرانێکی جیهانی قۆڕسە کە لە جەنگی جیهانی دووەمەوە قەیرانی بەم شێوەیە ڕووینەداوە.

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سکرتێکی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و ڕایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان لەماوەی ٧٢ ساڵی تەمەنیدا ڕووبەڕووی سەخترین قەیرانی جیهانی بووەتەوە، لەبەرئەوەی نەخۆشیەکە کە هەڕەشە لە هەموو کەسێک دەکات و کاریگەری قوڕس لەسەر ئابۆری دادەنێت کە لەمێژە قەیرانێکی بەم شێوەیە ڕووینەداوە.

گۆتیرێس وتی، "ڕیسکی نائارامی، زیادبوونی توندوتیکی و شەڕ دوو فاکتەرن کە ئەم قەیرانە ببێتە گەورەترین پرس لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە."

دەست لە یاری سیاسی هەڵگرن

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا، ئەم نەخۆشیە کرێزێکی بەوشێوەیەیە کە پێویستی بە بەرەنگاربوونەوەیەکی بەهێز و کاریگەری هەیە، ڕیگاچارەش ئەوەیە کە هەموو کەسێک دەست لە یاری سیاسی هەڵگرێت و پشتگیری لە یەکتری بکەن.

گۆتیرێس ڕاشیگەیاند، کۆمەلگای نێودەوڵەتی تا ئێستاش دوورە لە روحی پشتگیری و دەوڵەتە پێشکەوتووەکان تا ئێستاش کار بۆ پاراستنی ئابۆری خۆیان دەکەن.

ناوبراو وتیشی، بۆ لەناوبردنی نەخۆشیەکە، میکانیزمێکی جیهانی لە لایەن دەوڵەتانەوە تا ئێستا دروستنەکراوە. وردە وردە بەرەو ڕێگایەکی ابش هەنگاو دەنێین، بەڵام ئەگەر بمانەوێت نەخۆشیەکە بە یەکجاری لەناوببەین و پشتگیری لە مرۆڤەکان بکەین، پێویستی بە هاوکاری هەیە و بەو هۆیەوە پێویستە زیاتر هاوکاری یەکتری بکەین.

نەتەوە یەکگرتووەکان هەفتەی ڕابردوو داوای هاوکاری بۆ وڵاتانی هەژار و ئەو وڵاتانەی لەناوشەڕدان کرد و دواتر بۆ وڵاتانی تازە پێگەیشتوو، ئۆفەرێکی نوێی ڕاگەیاند.

ف.ق