نەتەوە یەکگرتووەکان: هەڕەشەی سەر ژنانی پەنابەر زۆرترە

کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا توندوتیژی زیاتر لەبەرانبەر ژن و کچە پەنابەرەکان ئەنجام دەدرێت.

بەهۆی کۆرۆناوە کەرەنتینە لە ماڵەوە بەردەوامە. بە پێی ئامارەکان بەهۆی کەرەنتینەوە توندوتیژی دژی ژنان زیادی کردووە.

گیلیان تریگس کۆمسیاری کۆمستۆنی باڵای پەنابەران وتی، "بۆ پاراستنی ژن و منداڵانی کچی پەنابەر پێویستە بە زوترین کات ڕێوشوێن بگیرێتەبەر.

تریگس ئاماژەی بەوەدا، ژن و منداڵی کچ زیاتر ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە و پێویستە هاوکاری قوڕبانیانی توندوتیژی بکرێت.

ئەو بەرپرسەی پەنابەران نەتەوەی یەکگرتووەکان دەشڵێت، ئەگەری هەیە کچ و ژنە پەنابەرەکان لە یەک ماڵدا لەگەڵ هێرشبەرەکان بمێننەوە و مەترسی ئەوە هەیە ناچار بە پەیوەندی سێکسی و هاوسەرگیری بەزۆر بکرێن.

ف.ق