نەمسا: هەڕەشەکانی ئەردۆغان قبوڵ ناکەین

سیباستیان کورز سەرۆکوەزیرانی هەڵبژێردراوی نەمسا ڕایگەیاند، کە هەڕەشەکانی ئەردۆغان بە ناردنی پەنابەر بۆ ئەوروپا، دەیەوێت چاوی یەکێتی ئەوروپا بترسێنێت، ڕاشیگەیاند: ئێمە ئەو هەڕەشانەی ئەردۆغان قبوڵ ناکەین.

سیباستیان کورز کە ماوەی هەفتەیەکە وەک سەرۆک وەزیرانی نەمسا هەڵبژێردراوەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ ڕۆژنامەی " Bîld am Sonntag " ئەڵـمانی قسەیکردووە.

کورز سەبارەت بە سیاسەتەکانی سەر پەنابەرانی یەکێتی ئەوروپا،  ڕەخنەی توندی لە دەسەڵاتدارێتی ئەردۆغان گرتووە.

سەرۆک وەزیرانی نەمسا لەبەرامبەر وتەیەکی ئەردۆغان کە وتبووی"ئێمە دەرگا دەکەینەوە" ڕایگەیاند: ئەردۆغان فشار دەخاتە سەر ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی، هەموو ڕۆژێک ڕۆژنامەنووس دەستگیردەکرێت، ئەردۆغان پەنابەران وەکو چەک بەکاردەهێنێت.

ب.ش