هاوکاری دیپلۆماتکاران و میتی تورکیا بۆ ڕفاندنی هاووڵاتیێک لە سویسرا

دیپلۆماتەکانی دەوڵەتی تورکیا کە لە وەڵاتی سویسرا کاردەکەن لە لەیەن حکومەتی تورکیاوە ئەرکدارکراووەن کە لەگەڵ دەزگەی هەواڵگری میت کار بکەن.

 بە بەڵگە ئاشکرا بووە کە دیپلۆماتەکانی دەوڵەتی تورکیا لە سەفارەتخانەی تورکیا لە شاری بڕن-ی سویسرا ، لە ئاستی هەرە بەرزدا ئەرکدار کراوون کە کار بۆ ڕفاندنی کەسێک بکەن، لەسەر ئەو بابەتە دادگای باڵای فیدراڵی سویسرا دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

 یەکێک لە ڕۆژنامە سەرەکییەکانی سویسرا بە ناوی"تاگەسانزەیگر،بە دەست خستنی چەند بەڵگێک لەسەر ئەم بابەتە ڕاپۆرتێکی ئامادە کرد.

 بە پێی هەواڵی ئەم ڕۆژنامە ، دوو دیپلۆماتی پلە بەرزی سەفارەتخانەی دەوڵەتی تورکیا لە شاری برن-ی سوریسرا ، ئەرکدار کرابوون کە بۆ ڕفاندنی کەسێک کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە هاوکاری دەزگەی هەواڵگری میت بکەن.

بە پێی ئەو هەواڵە، ئەم هەوڵدانە ئەگەڕێتەوە بۆ هاوینی ٢٠١٦ کە هەوڵی ڕفاندنی کەسیکی ٥٥ ساڵەیان داوە.

 ناوی ئەو کەسانەی کە دەستیان بەم کردوە کردووە  ئاشکرا نەکراوە ، ئاشکرا کراوە کە دەزگەی هەواڵگری تورکیا بە هاوکاری دیپلۆماتەکانی سەفارەتخانەی تورکیا لە ڕێگای دەرمانی بێ هۆشی ئەو کەسەیان لە هۆش بردووە و دواتر گواستویانەتەوە بۆ تورکیا.

 دادگای باڵای فیدراڵی سویسرا دەستی بە لێکۆڵینەوەی بەرفراوان کردووە لە سەر سەفارەتخانەی تورکیا وئەو دیپلۆماتکارانەی کە لەوی کاردەکەن.

بە پێی هەواڵی ئەو رۆژنامە سویسرییە  دەزگەی هەواڵگری میت و دیپلۆماتکارەکانی سەفارەتخانەی تورکیا چەندین کۆبونەوەیان ئەنجامداوە تا بتوانن پلانی ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییە بگەێننە ئەنجام.

 دوای کودەتاکەی ٢٠١٦ لە تورکیا  دادگەی سویسرا بە وردی هەمو هەڵسوکەوتێکی حکومەتی تورکیا چاوردێری دەکات و تا ئیستا چەندین هەوڵی ڕفاندن لەلایەن دادگای سویسراوە  تۆمار کراوە.

ک-ش