هونەرمەند، ڕۆشنبیر و ئەکادیمیسیەنانی فەڕەنسا پشتگیری مانگرتن دەکە

نزیکەی ٤٠ هونەرمەند، ڕۆشنبیر و ئەکادیمیسیەنانی فەڕەنسا لەدژی یاسای خانەنشینی پشتگیری خۆیان بۆ چالاکیەکانی مانگرتن دەربڕی کە لە ٥ی کانونی یەکەمەوە دەستیپێکردووە.

Edoûard Loûîs, Annîe Ernaûx oû Jean-Marîe Bîgard و نزیکەی ٤٠ هونەرمەند، ڕۆشنبیر و ئەکادیمیسیەنانی فەڕەنسا پشتگیری خۆیان بۆ مانگرتنەکانی ٥ی کانونی دوەم دەربڕی و ڕایانگەیاند، ڕیگای چارەسەری پاراستنی بەهاکانی فەڕەنسایە.

ڕۆشنبیران بۆ بلۆگی مەدیاپۆرت قسەیان کرد و وتیان، "ئێمە پشتگیری لە مانگرتنەکان دەکەین."

لە قسەکانیاندا باسیان لەوەشکرد، "چالاکوانان نرخە هاوبەشەکانمان دەپارێزین. مافی خانەنشینی شتێک نییە کە بە ئیمزای سەرۆکەکان بەدەستهێنرابێت، بەڵام دەستکەوتێکە کە بە تێکۆشانێکی گەورە بەدەستهێنراوە. حکومەت لە جێگەی ٤٢ کردەوە، دەیەوێت دەربازی سیستمی پووان ببێت.

بۆ زۆربەمان خانەنشینی لەسەر دەستکەوتەکانی ئێمە کە لە هەموو ژیاندا لە سەر ئاستێکی نزم کارمان کردووە، هەژمارناکرێت. دەستکەوتەکانی ٢٥ ساڵمان بەفیڕوودەڕوات.

مانگرتن بۆ حکومەت بارێکی قوڕسە. بۆ ئەوەی بتوانین سیستمی خانەنشینی بپارێزین ، پێویستە بەرخۆدان بەردەوام بێت. یارمەتی دارایی پێشکێش بەو کەسانەش دەکەین کە مانگرتنەکان بەڕێوەدەبەن.

ڕۆشنبیران ئاماژەیان بەوەدا، مانگرتنەکانی ١٩٦٨ و ١٩٩٥ لەبیرناکرێن و هاوکاری و پشتگیری دراوسێ و هاوڕێکانیان پلانی حکومەتی تێک دا.

ڕۆشنبیران ڕایانگەیاند، ٢٨ی کانونی یەکەم و ٩ی کانونی دووەم بەشداری لە چالاکیەکاندا دەکەن.

ف.ق