هۆشداری ڕێکخراوەی فڕۆکەوانی ئەورووپا دەربارەی گەشتە ئاسمانییەکان بەسەر ئاسمانی سووریا

دوای بڵاو بونەوەی هەواڵی هێرشی کیمیایی ڕژیمی سووریا بۆسەرشاری دوما، و ئەگەری هێرشی سەربازی ئەمریکا وهێزەهاوپەیمانانەکان بۆسەر سووریا، ڕێکخراوەی فڕۆکەوانی و ئاسایشی گەشتە ئاسمانییەکان دەربارەی ئاسمانی سووریا و دەوروبەری لە ٧٢ کاتژمێری داهاتوودا هوشداریدا.

کۆمپانیای (یۆرۆ کۆنتڕۆل) ڕێکخراوەی چاودێر بەسەر گەشتە ئاسمانییەکانی ئەورووپا، داوای لە کۆمپانیاکانی گەشتە ئاسمانییەکان کرد کە لە ئەگەری گەشتی ئاسمانی لەسەر دەریای مەدیتەرانە بە هەستیاری بجوڵێنەوە.

بە وتەی ئەم کۆمپانیایە، لەم ماوەیەدا ئەگەری هاویشتنی موشەکی  ئاسمان بە وشکانی یا خود موشەکی کروز هەیە و هەروەها لەوانەیە کە کێشەی ڕادیۆیی دروست ببێت.

ئەم هوشدارانە لەکاتێکدایە کە ئەگەری هێرشی ئاسمانی هێزەهاوپەیمانانەکەن بۆسەر سووریا هەیە. دوای بڵاو بونەوەی هەواڵی بەکار هێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای سووریا بۆسەر شاری دوما، سەرۆک کۆماری ئەمریکا باس لە ئەگەری هێرشی سەربازی دەکات بۆسەر سووریا.