هۆلەندا؛ئامادەکاری بە ژینوساید ناسینی کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان ئەکات

لەم کاتەدا کەپێوەندی نێوان وڵاتانی تورکیا وهولەندا گرژی وئاڵۆزی تێکەوتووە ، پەرلمانی هولەندا بەنیازی گەڵاڵەکردنی بابەتی بە ژینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکانە کە بەدەستی دەوڵەتی تورکیاوە ئەنجام دراوە.

دەوڵەتی هۆلەندا هەفتەی پێشو ئاشکرای کرد کە سەفیری خۆیان لە تورکیا کشاندووەتەوە.دوابەدوای ئەو ڕۆداوە بابەتی بەفەرمی ناسینی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان کەوتە بەر باسی پەرلمانتارانی ئەو وەڵاتە.

ئەم پیشنیارە  لە لەیەن پارتی یەکیەتی کریستیان(سی یو)درا ودواتر حزبەکانی دیکەی بەشدار لە حکومەت هەتنە پشتی ئەم پیشنیارەوە.

'جۆێل ڤوردێوێد" پاڕلمانتار لە حزبی (سی یو)لە لێدوانێکی تلوزیۆنیدا ڕایگەیاند؛ زۆرینەی پاڕلمانتارەکانی هۆلەندا لەسەر ئەوە سوورن کە کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان لە ساڵی ١٩١٥ ئەنجام دراوە  وەک ژینۆساید بناسرێت.