هەدەپە لە سوید لە ئامادەکاری تەواودایە بۆهەڵبژاردن

لە وەڵاتی سوید پێش دەست پێکردنی هەڵبژاردن لە ١٦-١٧ی حوزەیران /٢٦بۆ ٢٧ی جۆزەردان هەدەپە هەموو ئامادەکارییەکان-ی ئەنجامداوە،٥٠ کەس وەک چاودێر دیاری کراون.

لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-ی کورد لە ستۆکهۆڵم کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا و خولێکی پەروەردە بۆ چاودێرانی سەر سەندوقەکانی دەنگدان بەڕێوە چوو.

لە کۆبونەوەکەدا داوا لە چاودێران کرا کە پاراستنی سەندوقەقان بکەن،  ڕێگە لە فرتوفێل لەسەر سەندوقەکانی دەنگدان بگرن و خاوەنداریەتی لە دەنگەکانی هەدەپە بکەن.

حەسەن بوزلاک ئەندامی کۆمیتەی هەڵبژاردنی هەدەپە وتی، دۆستەکانمان بە گرینگییەوە چاودێری ئەم هەڵبژاردنانە دەکەن

کۆمیتەی هەڵبژاردنی هەدەپە داوای لە کوردستانیان و دۆستەکان-ی لە سوید کرد کە ١٦ و ١٧ی حوزەیران/٢٦و٢٧ی جۆزەردان بەسداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن.

بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەر لە تورکیا و باکووری کوردستان، ئەمساڵ زیاتر لە ٣ ملیۆن دەنگدەر لە دەرەوەی وڵآت ناوی خۆیان تۆمار کردووە. بۆ دەنگدەرانی دەرەوەی وڵاتیش لە ٦٠ وڵاتی جیاواز و ٥ کیشور سندوقی دەنگدان دادەنرێن. لە هەر وڵاتێک ئەگەر ژمارەی دەنگدەران زیاتر لە ٥٠٠ دەنگدەر بێت، سندوقی دەنگدانی لێ دادەنرێت.

زۆربەی زۆری دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات لە هەر سێ وڵاتی ئەڵمانیا، فەرەنسا و نەمسا دان. پرۆسەی دەنگدانیش لەو وڵاتانەدا، دەستیپێکرد و هەتا ڕۆژی ١٩ی حوزەیران/٢٩ی جۆزەردان بەردەوام دەبێت.

ک-ش