هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ڕووسی کەوتە خوارەوە و هەموو سەرنشینانی گیانیان لە دەستداوە

لە ڕووسیا هەلیکۆپتەرێکی سەربازی کەوتە خوارەوە و بە پێی زانیاریەکان هەموو سەرنشینانی گیانیان لەدەستداوە.

هەلیکۆپتەری جۆری (ئێم – ٨) ی سوپای ڕووسیا لە نزیک مۆسکۆی پایتەخت کەوتووەتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد کە هەلیکۆپتەرەکە بۆ گواستنەوەی سەرباز و مەدەنیەکان بەکاردەهێنرا و ٩٠ کیلۆمەتر لە دووری مۆسکۆ کەوتووەتە خوارەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکرا کە هۆکاری کەوتنی هەلیکۆپتەەرەکە، کێشەی تەکنیکی بووە و هەموو سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە، بەڵامم ئاشکرا نەکراوە چەند کەس لەناو هەلیکۆپتەرەکەدا بوون.

گەورەترین جۆری هەلیکۆپتەری ئێم – ٨ دەتوانێت ٣٨ کەس بگوازێتەوە و لە ساڵی ٢٠١٨ دا هەلیکۆپتەرێکی تری جۆری (ئێم -٨)ی ڕووسی کەوتبووە خوارەوە لە ئەنجامیدا ١٥ کرێکاری کۆمپانیای نەوت و ٣ فڕۆکەوانی ناو هەلیکۆپتەرەکە گیانیان لەدەستدابوو.

ف.ق