هەڕەشەی کوشتن لەو سەرۆک شارەوانیەی ئەڵمانیا کرا کە داوای وەرگرتنی پەنابەرانی کردبوو

سەرۆک شارەوانی دوسلدۆرف تۆماس گەیسەل و سەرۆک شارەوانیەکانی کۆڵن و بۆن-ی ئەڵمانیا، نامەیەکیان بۆ نەگێلا مێرکل ناردبوو، تێیدا داوایان کردبوو کە ڕێگەیان پێ بدرێت، ئەو پەنابەرانەی کە لە دەریای سپیدا ڕزگارکراون، ڕابگرن. لەسەر ئەو داوایە هەڕەشەی کوشتنی لێکرا.

سەرۆک شارەوانی دوسلدۆرف تۆماس گەیسەل لەگەڵ سەرۆک شارەوانیەکانی کۆڵن و بۆن لە ئەڵمانیا، نامەیەکیان بۆ سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا نەگێلا مێرکل ناردبوو، تێیدا داوایان کردبوو کە ڕێگەیان پێ بدرێت، ئەو پەنابەرانەی کە لە دەریای سپیدا ڕزگارکراون، بگرنە خۆیان. لەسەر ئەو داوایەیان، سەرۆک شارەوانی دوسلدۆرفی ئەڵمانیا هەڕەشەی کوشتنی لێکرا.

پاش ئەوەی ئیتالیا سنورەکانی داخست بەڕووی ئەو کەشتیانەی کە پەنابەران دەگوازنەوە، سەرۆک شارەوانەکانی دوسلدۆرف و کۆڵن و بۆن لە ئەڵمانیا، بە مەبەستی کۆتایهێنان بە تراژیدیای مرۆڤایەتی لە دەریای سپی، دەستپێشخەریەکیان کردبوو، لە نامەیەکدا داوایان کردبوو کە ڕێگەیان پێ بدرێت ئەو پەنابەرانەی لە دەریای سپیدا ڕزگارکراون، بگرنە خۆیان.

سەرۆک شارەوانی دوسلدۆرف تۆماس گەیسەل نامەیەکی بۆ سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکل نووسیبوو، لە نامەکەیدا جەختی لەوە کردبوویەوە کە ئەوان دەتوانن لەگەڵ شارەوانیەکانی بۆن و کۆڵن هەریەک لە ئاشۆک سریدهاران و هەنریتە رەکەر، هەموو جۆرە هاوکارییەک پێشکەش بە پەنابەران بکەن.

پاش نووسینی ئەو نامەیەش، هەریەک لە شارەوانیەکانی پۆستدام، وپەرتال و شتوتگارت، پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو داوایە دووپاتکردبوویەوە و داوایان لە مێرکل کردبوو کە لەو بارەیەوە دەست بە جوڵە بکات.

لێکۆڵینەوە لەو هەڕەشانە دەستیپێکرد کە لە سەرۆک شارەوانیەکان کرابوو

پاش نووسینی ئەو نامەیە لەلایەن ئەو سەرۆک شارەوانیانەوە بۆ سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکل بۆئەوەی کە پەنابەران داڵدە بدەن، لەلایەن نەژادپەرستان و دوژمنانی کەسانی بیانیەوە لە ئەڵمانیا، سەرۆک شارەوانی دوسلدۆرف تۆماس گیسەل کە لە پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیایە، کرایە ئامانج. هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە و دژ بەو هەڕەشانەش دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە.

ک-ش