وه‌ڵاتانی ٥+١ بۆ لێكۆڵینه‌وه له به‌رنامه‌ی مووشه‌كی ئێران ده‌چنه واشنتۆن
نوێنەری وه‌ڵاتانی هەمیشەیی و کاتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ژانوویه بۆ ڕاوێژ لەسەر بەرنامەی مووشەکیی ئێران سەردانی واشنتۆن دەکەن.
نوێنەری وه‌ڵاتانی هەمیشەیی و کاتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ژانوویه بۆ ڕاوێژ لەسەر بەرنامەی مووشەکیی ئێران سەردانی واشنتۆن دەکەن.
نوێنەرایەتی ئه‌مه‌ریکا لە نەتەوە یەکگرتووکان ڕایگەیاند: نوێنەری ئه‌مه‌ریكا لە نەتەوە یەکگرتووکان و نوێنەر ١٤ وه‌ڵاتی دیكه لە ئەندامانی هەمیشەیی و کاتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەردانی واشنتۆن دەکەن بۆ ئه‌وه‌ی ئاسەواری مووشەکە هاویشتراوەکەی حوسییه‌كانی یەمەن بۆ سەر عەرەبستانی سعوودی، بە چاوی خۆیان ببینن.
وا دیارە کە نوێنەرانی ئاماژه پێکراو لە بنکەیەکی سەربازی ئه‌مه‌ریكا لە نزیك واشنتۆنی پایته‌ختی ئەو وه‌ڵاتە، چاویان به ئاسەواری ئەو مووشەکە هاویشتراوە ده‌كه‌وێت. بڕیاره لە کاتی خواردنی نیوەڕۆ چاویان به دۆناڵد تڕامپی سەرۆکی ئه‌مه‌ریكاش بكه‌وێت.
نیکی هیلی، نوێنەری ئامریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشتر لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاسەواری ئەو مووشەکەی پیشان دابوو و ڕایگەیاندبوو کە درووستکراوی کۆمپانیای شەهید باقری ئێرانییه. ناوبراو ماوەی مانگێک لەمەوبەریش لە قسەکانیدا گوتبووی کە زانیارییە بەدەست خراوەکان حاشا هەڵنەگرن و ده‌ریدەخەن کە ئێران، ئەو مووشەکانەی بۆ یەمەن ناردووە.
ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه دەڵێن کە ئێران سەرچاوەی ناردنی ئەو مووشەکانەیە بۆ حوسییه‌كانی یەمەن و بەو شێوەیه بڕیاری نەناردنی چەکی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ وه‌ڵاتی یەمەن پێشێل کردووه. لە بەرامبەریشدا ئێران هەموو جۆره پەیوەندییەکی بەو مووشەکانەوە ڕەت کردووەتەوە.
ئه‌مه‌ریكا لە بەرنامەی پەرەپێدانی مووشەکی نیگەرانە و ده‌یه‌وێت بە هاوکاری وه‌ڵاتانی ئەورووپا ئاڵوگۆڕ لە ڕێککەوتننامەی نێوان ئێران و وه‌ڵاتانی ٥+١ دا بكرێت کە بە بەرجام ناسراوە. داواكراوه گۆڕانكارییه‌كه بە شێوەیەک بێ كه ڕێگری بکات لە ئێران بۆ پەرەپێدانی سیستەمی مووشەکی بالستیک.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئێران هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی تازە و هه‌ر گفتوگۆیەکی نوێ لەسەر بەرنامە مووشەکییەکەی ڕەت ده‌كاته‌وه.
ش. م