وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا چۆن لە تورکیا و کورد دەڕوانێت
دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕیک تیلرسۆن، وەزیری دەرەوەی حکومەتەکەی لە سەر کار لادا و مایک پۆمپیۆ، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا-سی ئای ئەی، لە جێی دانا.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕیک تیلرسۆن، وەزیری دەرەوەی حکومەتەکەی لە سەر کار لادا و مایک پۆمپیۆ، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا-سی ئای ئەی، لە جێی دانا.
ڕۆژی سێشەممە ١٣مارس ٢٠١٨، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕایگەیاندبوو: " ڕیک تیلرسۆن، وەزیری دەرەوەی حکومەتەکەی لە سەر کار لاداوە و مایک پۆمپیو، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا-سی ئای ئەی، لە جێی داناوە".
ترامپ لە بارەی بڕیارەکەیەوە، زانیاری بە مەدیاکانی وڵاتەکەی داوە و وێڕای سپاسکردنی تیلرسۆن، وتویەتی: " لەگەڵ تیلرسۆن لە سەر زۆر دۆسیە و مژار گرنگ لەوانەش بەرنامە ناوکیەکەی ئێران ناکۆک بووین و ئەم دوایانەشی دۆخەکە گەیشتبووە ئەو ڕادەیەی حەزمان بەبینینی یەکدی نەبوو".
ڕیک تیلرسۆنیش، ڕایگەیاندوە: " لە ڕێگەی تویتێکی ترامپ-ەوە ئاگاداری لەسەر کارلابردنەکەی بووە، بەڵام وێڕای ئەوەش تا کۆتایی ئەم مانگە لە پۆستەی دەمێنێتەوە و پاشان ڕادەستی جێگرەکەی دەکات".
مایک پۆمپیۆ، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا-سی ئای ئە و وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمەریکاش، ڕاگەیاندوە: " لەگەڵ دەستبەکاربوونی لە پۆستە نوێکەیدا، دەبێتە جێبەجێکاری تەوای بەرنامە و سیاسەتەکانی سەرۆک ترامپ".
مایک پۆمپیۆ، وێڕای ئەوەی بە کەسێکی نزیک لە سیاسەتەکانی دۆناڵد تڕامپ دەناسرێت، هاوکات خاوەن هەڵوستێکی توندیشە بەرامبەر بە ڕژێمەکانی تورکیا و ئێران و سوریا، بەتایبەتی بەرامبەر بە تورکیا. ئەمەو چەند لێدوانێکی ئەرێنیشی بەرامبەر بە کورد هەبووە.
لەو بارەوە پۆمپیو، لە چەند تویتێکدا ئەو هەڵوێستەی خۆی بەم شێوەیە خستبووە ڕوو:
" تورکیا و ئێران لە یەک دەچن و هەر دووکیان دکتاتۆری ئستبدادین". " دیموکراتییەتەکەی ئێران بە هێندەی دیموکراتیەکەی ئەردۆغانە". " وەزارەتی بەرگری پەنتاگۆن، بەهاوکاریکردنی لەگەڵ کورد،کارێکی باشی کردوە ".
چاوەڕوان دەکرێت بەم ئاڵوگۆڕکردنە لە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، قۆناغ و گۆڕانکارییەکی نوێ لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا بێتە ئاراوە، کە کاریگەری گەورەی لە سەر تورکیا، ئێران و سوریا و گروپە جیهادییە ڕادیکاڵە ئیسلامییەکان ببێت.
هـ.هـ