وەزیری دەرهوەی یۆنان بانوس کامینوس ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی دوو سەبازی یۆنانی لە ناوچەی ئەدرنە لە لایەن سوپای تورکیاوە، پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە، ھەروەھا ناوبراو وتیشی: «بەھۆی دەستێوەردانەکانی سوڵتان ئەردۆغان لە دەسەڵاتی دادوەری، یەکلایی کردنەوەی دۆسیەی ئەو دوو سەربازە ١٥ ساڵ دەخایەنێت.»
كامینوس هێما بۆ ئهوه دهكات، پێشووتر بەرنامەی ئەم کارە داڕێژراوە و ئێستاش ھەموو کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا پچڕاون.
بانوس کامینوس، وەزیری دەرهوەی یۆنان نیگهرانی خۆی له بهرانبهر ئهو ڕووداوه دهربڕی و ئاشكرای كرد كه ھەموو ڕێگهیەک کراوەیه لە بەردەم یۆنان بە پێکدادانی سەربازیشەوە. ڕاشیگەیاند: «ئەردۆغان ھۆشی لەدەستداوە، ڕۆژێک بە ئاشکرا ھەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و ڕۆژێکیش لە ئەمهریکا، بەمانای وشە ئەو پیاوە شێت بووە.»
پاش «کودەتا سەرنەکەوتووەکە»ی تورکیا، ٨ سەربازی تورکیا بە كۆپتهری جەنگی ڕۆیشتنە خاکی یۆنان، پاش ئەوەی ئەو سەربازانە ڕایانگەیاند کە ژیانیان لە مەترسیدایە و ناتوانن بڕۆنەوە تورکیا، حکوومەتی یۆنان مافی پەنابەرهتی پێدان. تورکیاش دۆسیەی ئەم دوو سەربازە وەک چەکێک لەپێناوی گەڕاندنەوەی سەربازه ههڵاتووهكانی بەکاردهھێنێت.
s.m