١٤ وه‌ڵات باڵیۆزی خۆیان له ڤه‌نزوێلا كشانده‌وه
دوای ئه‌وه‌ی نیكۆلاس مادوورۆ بوو به سه‌رۆك كۆماری ڤه‌نزوێلا، ١٤ وه‌ڵات كه به «گرووپی لیما» ناسراون، باڵیۆزی خۆیان له‌و وه‌ڵاته كشانده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی نیكۆلاس مادوورۆ بوو به سه‌رۆك كۆماری ڤه‌نزوێلا، ١٤ وه‌ڵات كه به «گرووپی لیما» ناسراون، باڵیۆزی خۆیان له‌و وه‌ڵاته كشانده‌وه.
گرووپی لیما كه وه‌ڵاتانی ئه‌رجه‌نتین، به‌ڕازیل، كه‌نه‌دا، شیلی، كۆڵۆمبیا و مه‌كسیك-ی له‌نێودایه، دانیان به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی ڤه‌نزوێلا نه‌نا كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌ندامانی گرووپی لیما به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و ده‌ستنیشانیان كرد كه پهیوهندییهدیپلۆماتییهكانیان له‌گه‌ڵ ڤه‌نزوێلا وه‌ستاندووه. له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه هه‌ڵبژاردنه‌كه نادیموكراتی بووه و به‌گوێره‌ی پێوهرهنێونهتهوهییهكان نه‌بووه.
گرووپی لیما له ١٤ی ئایار\٢٤ی بانه‌مه‌ڕ ڕایگه‌یاندبوو كه پێویسته هه‌ڵبژاردن به‌تاڵ بكرێته‌وه. چونكه هه‌موان به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌بوون و شاندێكی چاودێری سه‌ربه‌خۆش نه‌بووه و ڕێووشوێنی پێویست نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.
گرووپه‌كه له ئابی ٢٠١٧ به‌مه‌به‌ستی ناچاركردنی حكوومه‌تی مادوورۆ بۆ ئه‌وه‌ی ڕیفۆرمی دیموكراتی بكات و زیندانیانی سیاسی ئازاد بكات، دامه‌زرا بوو.
s.m