١٩پەنابەر لە ئاوەکانی ئەلجەزایردا خنکان

بەلەمی ئەو پەنابەرانەی ئەفریقا کە بە نیاز بوون لە ریگەی ئاوەکانی ئەلجزایڕەوە خۆیان بگەێننە ئیسپانیا لەناو ئاودا نوقم بوو و بەو هۆیەوە ١٥ پەنابەرخنکان.

 

بەلەمی کۆمەڵیک لە بەنابەران-ی ئەفریقی کە بەنیاز بوون لە ئەلجەزایرەوە خۆیان بگەێننە کەنارەکانی ئیسپانیا لە ناو ئاودا نوقم بوو، کە بەو هۆیەوە ١٥ کەس گیانیان لەدەست دا، لە ئەنجامی گەڕانی تیمی فریاکەوتندا ١٩ کەس لە بەنابەران ڕزگاریان بووە و جەنازەی ١٥کەسی دیکە لەئاو گیراوەتە، گەڕان بە دوای ٥ کەسی دیکە کە بێ سەروشوێنن بەردەوامە.

بە ۆێی هەواڵی ڕادیۆ دەوڵەتی ئەلجەزاری بڵاو بووەتەوە پۆلیسی ئەلجەزایر لە کاتی گەڕانی ڕۆژانەی خۆیاندا لە ئاوەکانی ئەلجەزایردا بەلەمێکی پەنابەران دەبینن . ڕاگەێندرا کە تیمی فریا کەوتن توانیویانە ١٩ بەنابەر لە خنکان ڕزگار بکەن و جەنازەی ١٥ پەنابەری دیکەش لە ئاو بگرنەوە.

پۆلیس پەنابەرە ڕزگارکراوەکان-ی گوازتووەتەوە بۆ نەخۆشخانە، گەڕان بەدوای ٥ پەنابەری دیکە کە بەردەوامە.