٢ کۆنگرێسمان پێش ئەوەى بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بخرێنە قەرەنتینە لەگەڵ ترامپ دا بوون!

٢ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە قەرەنتینەدان. ئەو ٢ کۆنگرێسمانە پێش ئەوەى بخرێنە قەرەنیتەوە لەگەڵ ترامپ سەرۆکی ئەمریکادا بوو بوون.

٢ ئەندامی کۆماریی کۆنگرەى ئەمریکا سەرباری ئەوەى نیشانەکان و ئەنجامی پشکنینەکانیان بە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا روون نەبووەتەوە، بەڵام بەشێوەى خۆبەخشانە چوونەتە قەرەنتینەوە. دەوترێت ئەو ٢ کۆنگرێسمانە پێش ئەوەى بچنە قەرەنتینەوە لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدابوو.

دۆوگ کۆلینس یەکێک لەو کۆنگرێسمانانەیە و لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، لە مانگی شوباتدا و لە کاتى کۆنگرەى گەورەیى موحافزکارەکاندا لەگەڵ کەسێکدا وێنەیەکى گرتووە، کە دوای ماوەیەک دەرکەوتووە کەسەکە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بۆیە بەشێوەى دڵخواز داوامکرد بخرێمە قەرەنتینەوە. کۆلیسن راشیگەیاندووە،  دۆخی باشە و بڕیارەکەشی باش بووە. کۆلیسن هەینی رابردوو لە کاتى سەردانێکى فەرمیدا لەگەڵ ترامپ بوو.

ژ,ت