٢٨ چەتەی لیبیا کە تورکیا پشتگیریان دەکات کوژران

هێزەکانی حەفتەر لەرێگەی بۆردومانی ئاسمانییەوە هێرشیانکردووەتە سەر کۆلێژێکی سەربازی لە تەرابلوس و ٢٨ چەتەیان کوشتووە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی سەر بە حکومەتی هاوپەیمانی لە تەرابلوس ڕایگەیاند شەوی رابردوو هێزەکانی حەفتەر لەرێگەی بۆردومانی ئاسمانییەوە هێرشیانکردووەتە سەر کۆلێژێکی سەربازی لە تەرابلوس و ٢٨ چەتەیان کوشتووە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دیمەنی بۆردومانی کۆلێژە سەربازییەکە بڵاوکراوەتەوە، کە لە رێگەی فرۆکەوە ئەنجامدراوە، بەڵام تا ئێستا هێزەکانی حەفتەر بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.

لە دوای هەڵگیرسانی شەڕو ئاڵۆزییەکانی لیبیا لە ساڵی ٢٠١١ و کەوتنی موعەمەر قەزافی سەرۆکی وڵات، لیبیا رووبەڕووی دابەشکاری سەربازی و سیاسی لە نێوان حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی کە دەوڵەتی تورک هاوکاریایان دەکات، هەروەها سوپای نیشتیمانی بە سەرۆکایەتی خەلیفە حەفتەر بووتەوە.

ف.ق