٣٩ سێناتۆری فەڕەنسی، داوای پشتگیری کردنی عەفرین ئەکەن لە فەرەنسا

٣٩ سێناتۆر،فەرەنسی داوا لە حکوومەتی فەڕەنسا دەکەن پشتگیری عەفرین بکات بۆ ئەوەی کە گوشار بخاتە سەر دەوڵەتی تورکیا کە هێرشەکانی سوپاکەی ڕاوەستێنرێت و سوپای ئەو وڵاتە لە عەفرین پاشەکشە بکات.

 ٣٩ سێناتۆری مەجلیسی پیران بە واژۆی بانگەوازێک، داوای پشتگیری وڵاتەکەیان بۆ عەفرین دەکەن. ئەو بانگەوازە لە ٣٠ی کانوونی دوهەم /٩ی ڕێبەندان، لەلایەن ''ئۆلیور لێئۆنارد"ەوە دەستی پێکردووە و پێش‌بینی دەکرێت هەژماری ئەو سناتۆرانەی کە پشتیوانییان لەو داواکارییەکردووە  لەڕۆژانی داهاتودا زورتر بێت.

لە بانگەوازەکەدا هاتووە کە "لە تێکۆشانی دژی داعشدا، کورد هاوپەیمانی هەرە باشی فەڕەنسان و بە هەزاران کەس  شەڕڤانانی کورد بۆ ئازادی و ئاسایشی ئێمە لەو شەڕانەدا گیانی خۆیا بەخشیوە''.

سێناتۆرەکان باسی ئەوە دەکەن کە ''لەکاتێکدا سوپای تورکیا هێرش دەکاتە سەر عەفرین.کەئەو هەرێمانەی هیچ مەترسییەکیان لەسەر تورکیا نەبووە. لەو پەلامارانەدا مافە نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکرێت و خەسار بە ئاشتەوایی و ئارامی هەرێمەکەش دەگەیەنرێت، بە شێوەیەک کە بەو هۆیەوە ژیانی ٨٠٠ هەزار هاوڵاتی کورد و عەرەب لەو هەرێمە کەوتۆتە مەترسییەوە''.

ئەو سێناتۆرانە لەو بانگەوازییەدا دەڵێن: پاراستنی ئەو کەسانەی کە بۆ ئازادی و ئاسایشی ئێمە گیانی خۆیان فیدا کردووە و پشتگیریکردن لە هاوپەیمانی خۆمان لەلایەن فەڕەنسا، ئامریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە، پێویستییەکی ئەخلاقییە. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ دەربارەی ئەو شەڕ و داگیرکارییە بێ‌دەنگی خۆی بشکێنێت. ئێمە داوا لە فەڕەنسا دەکەین کە لەسەر ئەو بابەتە دەنگ هەڵبڕێ و هەموو توانا و قورسایی خۆی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و لە ئەورووپا بۆ کۆتایی هێنان بەو داگیرکاریی بەکار بێنێت. هەروەها داوا لە سوپای تورکیا بکات، بەزووترین کات لە عەفرین پاشەکشە بکات و ئەو دەستێوەردانە ڕابگرێت".