٤ی نیسان لە وەڵاتی سویسرا پیرۆز کرا

ڕۆژی لە دایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شارەکانی ئاراو وسالاتۆنی سویسرا پیرۆز کرا.

لە شاری سالاتۆن-ی سویسرا بە بۆنەی ڕۆژی لە دایک بوونەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەل لە دەوری یەک کۆبونەوە. ئەم چالاکییە لە لایەن کۆمینی ژن-ی پینارەوە ڕێکخرابو.

مەراسمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ شەهیدانی ئازادی دەستی پێکرد وپاشان بەسیمە کونجا، پارلمانتاری هەدەپە-ی سێرت، لەسەر دوایین پێشهاتە سیاسیەکان قسەی وباسی کرد.

دوای کۆبونەوەکەی گەل، کۆمینی ژن-ی پینار ٤ی نیسان/١٥ ی خاکەلێوەیان پیرۆز کرد.

(ئاراو)

 لە شارێکی دیکەی سویسرا لە ئاراو، بە بۆنەی ٤ی نیسان/١٥ی خاکەلێوە چالاکی ئەنجامدرا.

 مەراسمەکە بە خولەکێک بێ دەنگی بۆ شەهیدانی ئازادی و هەمو شەهیدای بەرخۆدانی سەردەم سواتی پێکرد و پاشان لە لایەن ئەندامانی کۆمەڵەی کوردی ئاراو چەند وتارێک پێشکەش کرا، پاشان ئامادە بووان ڕؤژی لەدایک بوونی سەرۆک ئاپۆیان پیرۆز کرد.

ک-ش