پارتی چەپی ئەلمانیا ئاڵای یەپەگەی لە بارەگای ناوەندیی خۆی هەڵواسی

بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان و پشتیوانی بۆ یەپەگە، لە ناوەندی گشتی پارتی چەپی ئەڵمانیا ئاڵایەکی گەورەی یەپەگە هەڵواسرا.

پارتی چەپی ئەڵمانیا لە بەرلینی پایتەختی ئەو وڵاتە بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و یەکڕیزی یەپەگە و پشتیوانیکردن لیی، لە بارەگای سەرەکیی خۆی، ئاڵایەکی گەورەی یەپەگەی هەڵواسی.

پانکارتە هەڵواسرواوەکە جگە لەوەی ئاڵای یەپەگەشی لەسەرە، وەک ناڕەزاییەک لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، نووسراوی "با ئەلمانەکان پشتیوانی لە ئەردۆغان نەکەن" نووسراوە.

پارتی چەپی ئەلمانیا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە خاوەنی ٦٩ کورسیی پەرلەمانییە و لەو رۆژەوەی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستی پێکردووە، داوا لە حکومەتی وڵاتەکەی دەکات کە کۆتایی بە پەیوەندییە سیاسی و سەربازی و ئابۆرییەکانی خۆی بهێنێت لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا.

ز.ش