پارتیی سه‌وزی نه‌مسا ده‌رباره‌ی عه‌فرین داوای هه‌ڵوێست له حكوومه‌تی وهڵاتهكهی ده‌كات
سه‌رۆكی گشتیی پارتیی سه‌وزی نه‌مسا، ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین نامه‌یه‌كی بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا نارد.
سه‌رۆكی گشتیی پارتیی سه‌وزی نه‌مسا، ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین نامه‌یه‌كی بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا نارد.
ڕیشارد دی ناتاله، سه‌رۆكی گشتیی پارتیی چه‌پی نه‌مسا كه له هه‌مان كاتدا سیناتۆری ڤیكتۆریایه بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا نووسیویه‌تی؛ پارتیی سه‌وز زۆر به‌گومانه له به‌رانبه‌ر هوڵه‌كانی حكوومه‌تی توركیا كه ده‌رگه‌یه‌كی نوێ بۆ شه‌ڕی ناوخۆی سووریا ده‌كاته‌وه.
«هێرشه‌كانی توركیا له هه‌رێمێكی هه‌ره سه‌قامگیر، هه‌ره ئارام و هه‌ره دێمۆكراتی له سووریا، ڕێ بۆ ئازاری گه‌وره‌ی مرۆیی ده‌كاته‌وه و ڕوانگه‌ی ئاشتیی ده‌خاته به‌رمه‌ترسییه‌وه. ئه‌م هێرشه له كاتێكدا ده‌كرێت، كه گه‌لی كورد له شه‌ڕی ناوخۆی سووریادا، به ڕۆڵێكی گرنگ هه‌ڵده‌ستن. هاوكاری هه‌وڵه‌كانیان كرد بۆ تێكشكاندنی داعش. ئێزدییه‌كانیان له كۆمه‌ڵكوژیی شه‌نگال ڕزگار كرد و ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان بینی.»
سه‌رۆكی پارتیی سه‌وزی نه‌مسا له نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه؛ هێرشه‌كانی توركیا هه‌وڵێكی كراوه‌یه بۆ به ئامانجگرتنی گه‌لی كورد له سووریا. نابێ نه‌مسا چاوی خۆی له به‌رانبه‌ردا دابخات. داواتان لێ ده‌كه‌م چالاكییه‌كانی توركیا ئیدانه بكه‌ن و بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێیه‌ك كه ئاڵۆزییه‌كان كه‌م بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییدا كار بكه‌ن.
ش. م