پارێزگاران سەرکەوتن، برێخیت جێبەجێ دەبێت

بە وتووێژەکانی برەخت (دەرکەوتن لە ئەوروپا) لە هەلبژاردنی بەریتانیاندا، پارتی پارێزگارانی بە سەرۆکایەتی بۆریس جۆنسۆن کە پارێزگاری لە برەخیت  دەکات، دەسەڵات دەگرێتە دەست.

بە دەسەڵاتگرتنەدەستی جۆنسۆن بریتانیا کەوتە قۆناغێکی تازەوە لە بابەتی هاتنەدەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا برەخیت مسۆگەر بوو. پارتی کرێکاران لە هەڵبژاردندا تووشی شکستێکی گەورە بوو، لە پەرلەمان ٣٧ کورسی لەدەست دا و جێرمی کۆربین ڕایگەیاند کە دەست لەکار دەکێشێتەوە.

لە بریتانیان لە هەڵبژاردنی گشتی پێشوەخت لە ١٢ی کانونی یەکەم، پارتی پارێزگاران سەرکەوت. هەتا ئێستا بەگوێرەی ئەنجامە مسۆگەرەکانی ئاشکرا کراون ئاڤام کاماراسی ٣٦٤ کورسی بەدەستهێنا. ڕێژەی دەنگەکانی پارتی پارێزگاران نزیکەی ٤٥%بوو، ئەوەش لە ساڵی ١٩٧٩ بە بەرزترین ڕێژە دەژمێردرێت. پارتی کرێکاران نەیاریش ٢٠٣ کورسی بەدەست هێنا. پارتی نەتەوەی ئیکسۆچ ٤٩، پارتی لیبراڵ دیموکرات ١١، پارتی یەکێتی دیموکراتیک ٨، پلاید کیمرو ٤ و پارتی سەوز یەک کورسی و پارتەکانی دیکە ١٥ کورسیان بەدەست هێنا.

جێرمی دەست لەکار دەکێشێتەوە

لە هەلبژاردندا پارتی کرێکاران کە جێرمی کۆربین سەرۆکەکەی بوو، تووشی دۆڕانێکی سەخت بوو. پارتی کرێکاران لە ساڵی ١٩٣٥ەوە کەمترین کورسی بەدەست خست کە تەنیا ٢٠٣ کورسییە. سەرۆکی پارتی کرێکاران جێرمی کۆربین دوای ئەنجامی هەلبژاردن وتی: "لە هەڵبژاردنێکی دیکەدا من نابمە سەرۆکی حزبەکەم".

٣١ی کانونی دووەم برەخیت جێبەجێ دەکرێت

ئەندامی کۆمسیۆنی ئەوروپی کە لێپرسراوی تیەری برەتۆن وتی: "بۆریس جۆنسۆن خاوەن زۆرینەیەکی گەورەیە. قەبولکردنی پەیمانەکە لەلایەن پەرلەمانەوە لۆژیکییە. لەو دۆخەدا هاتنەدەرەوە لە ٣١ی کانونی دووەم جێبەجێ دەبێت و ١ی شوبات دەکەوینە قۆناغی دوای برەخیت".