پاڵپشتی بەرێوەبەرایەتی هەرێمی سودەرهامن-ی سوید لە گەلی عەفرین

ڕێکخستنەکانی پارتی کرێکاری سوسیال دیموکرات وپارتی چەپ لە ناوچەی سۆدرهامن-ی سوید، داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا وچەتەکانیان لە عەفرین شرمەزار کرد و پشتگیری خۆیان بۆ گەلی عەفرین ڕاگەیاند.

ئەندامانی پارتی چەپ بۆ دیاری کردنی بەربژێری بەڕێوەبەری شارەوانی پێش هەڵبژاردنی هەرێمی وگشتی لە دەوری یەک کۆبونەوە، لە کۆبونەوەکەدا لەسەر بارودۆخی عەفرین قسەکرا.لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا کە پشتگیرییەکانی لە عەفرین، یەپەگە و یەپەژە فراوانتر بکەن.

ڕێکخستنی پارتی کرێکاری سوسیال دیموکرات-ی ناوچەی سودەرهامن، بەیاننامێک-ی بڵاوکردەوە ودەستنیشانی کرد هێرشی سوپای تورکیا بۆسەرعەفرین هەڕەشەیە لە سەرئاشتی وئارامی لە سووریا . هەروەها داوای لە دەوڵەتی تورکیا کرد کە بە پێی بڕیاری ئاگربەستی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵسوکەوت بکات، و کۆتایی بە هێرشکردنە سەرعەفرین بهێنرێت.

ک-ش