پنتاگۆن: ترەمپ ئامادەی گفتوگۆی بێ مەرجە لەگەڵ ئێران

مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیە بێ مەرج لەگەڵ ئێران کۆببێتەوە.

مارک ئێسپەر لەچاوپێکەوتنێکیدا لە کەناڵی تەلەفزیۆنی"سی بی ئێس"ی ئەمریکی ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیە بێ هیچ مەرجێک لەگەڵ تاران دەست بە گفتوگۆ بکات.

پێش ئەم وتانەی وەزیری بەرگری ئەمریکا بە چەند کاتژمێرێک، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بانگەوازی لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردبوو کە هێرش نەکەنە سەر" خۆپیشاندەرانی ئاشتی" لە ئێران.

پاش ڕاگەیاندنی" بەهەڵە تێکشکاندنی فڕۆکە ئۆکرانیەکە" لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە، لە ڕۆژی شەممەی ئەم هەفتەیەوە لە چەندین شاری ئێران خۆپیشاندانەکان دەستیپێکردووەتەوە.

ب.ش