پنتاگۆن پێشنیازی زیادکردنی ھێزی ئەمه‌ریکا ده‌كات لە سووریا

وەزارەتی بەرگریی ئەمه‌ریکا (پنتاگۆن)، پێشنیازی زیادکردنی ھێزە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکا لە سووریا دەداتە دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆکی ئەمه‌ریکا.

تەلەفزیۆنی حورە-ی ئەمه‌ریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی وەزارەتی بەرگریی ئەمه‌ریکا (پنتاگۆن) بڵاویکردەوە، چەندین فەرماندەی سەربازیی وەزارەتەکە پێشنیازی زیادکردنی ھێزی ئەمه‌ریکایان لە خاکی سووریا پێشكه‌شی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆکی ئەمریکا كردووه‌.

ئەمه‌ لە کاتێکدایە، پێشتر دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆکی ئەمه‌ریکا ڕایگەیاندبوو، کشانەوەی ھێزەکانی ئەمه‌ریکا لە سووریا نزیکە.

تەلەفزیۆنەکە بڵاوی كردۆته‌وه‌، بڕیاره‌ ئەمڕۆ ٣ی نیسان/١٤ی خاکەلێوە، لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمه‌ریکادا بە سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد ترەمپ، ھەنگاوەکانی ڕووبەڕووبونەوەی چەتەکانی داعش لە سووریا تاوتوێ بكرێت.

s.m