په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا چاودێریی هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یران ناكات

په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند كه‌ چاودێر نانێرێت بۆ توركیا به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا.

هاوسه‌رۆكانی گرووپی كۆردیناسیۆنی پشتگیریی هه‌ڵبژاردنی دیموكراتیانه‌ كه‌ سه‌ر به‌ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپایه‌ ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا جاودێر نانێرێت بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا و ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانیش هیچ شرۆڤه‌یه‌ك ناكات.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی هاوسه‌رۆكانی گرووپی كۆردیناسیۆنی پشتگیریی هه‌ڵبژاردنی دیموكراتی له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا هاتووه‌:

«په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا نه‌ چاودێری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات و نه‌ پڕۆسه‌كه‌ و ئه‌نجامه‌كانی شرۆڤه‌ ده‌كات. ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا بۆیان نییه‌ كه‌ به‌ ناوی په‌رله‌مانه‌وه‌ چاودێری پڕۆسه‌كه‌ بكه‌ن و شرۆڤه‌ بكه‌ن.

 له‌ ئه‌نجامدا، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا بیه‌وێت چاودێریی هه‌ڵبژاردن بكات، ئه‌م كاره‌ به‌ده‌ستپێشخه‌ری خۆی ده‌كات و پێویسته‌ هیچ لێدوانێك نه‌دات كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپاوه‌ هه‌بێت.»

s.m