لە خۆپیشاندانەکاندا ئەتوانیت ئاڵای یەپەگە هەڵبگریت.
مانگی حوزەیران/پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو، ژمارەیەک هاوڵاتیانی کورد لە بەرلینی پایتەخت بە مەبەستی شەرمەزارکردنی قەدەغەی سەر ئاڵاکانی یەپەگە، یەپەژە و پەیەدە گردبوونەوەیەکی گەورەیان ئەنجامدا، بەڵامی پۆلیسی ئەڵمانی هێرشیان کردبووە سەر خۆپیشاندەران.
لەو هێرشەی پۆلیسیدا سێ خۆپیشاندەر برینداربوون، بۆ ئەوەش هاوڵاتیانی کورد سەردانی دادگای فیدراڵی ئەڵمانیایان کرد و لە بارەی هۆکارەکانی قەدەغەبوونی ئاڵای یەپەگە، یەپەژە و پەیەدەوە پرسیاریان کرد.
دادگای بەرلین سەرئەنجام دوێنێ ڕایگەیاند، کە ئاڵاکانی یەپەگە، یەپەژە و پەیەدە قەدەغە نین.
ڕۆژی ٢ی ئازار/ ١١ی ڕەشەمە-ی ساڵی ڕابردوو، وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بە هەموو ویلایەتەکانی ئەڵمانیای ڕاگەیاند، کە لەمەودوا ئاڵاکانی یەپەژە و یەپەگە و پەیەدە قەدەغە دەکرێن. ئەوەش نیگەرانى و ناڕەزایەتیى کوردستانیانى لێکەوتەوە.
ر.م