پۆلیسی فەرەنسا لەوهێرشەیەدا بۆ سەرخۆپیشاندەران ١٠٠ کەس لە خۆپیشاندەرانى دەستگیرکرد و بەهۆى بەکارهێنانى توندوتیژیشەوە ٧ خۆپیشاندەریشی بریندارکرد.
هێرشی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆ سەرعەفرین لە هەر چوار لای ئەوروپا بە چالاکی و خۆپیشاندانی جەماوەری شەرمەزار دەکرێت و کوردستانیان و دۆستەکانیان بە بەردەوامی و ڕۆژانە لە شارە جیاوازەکانى ئەوروپا خۆپیشاندان بۆ شەرمەزارکردنى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەرعەفرین ئەنجام دەدەن.
لە پاریس-ی پایتەختی فەرەنسا کوردستانیان بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەرعەفرین، لەبەردەم بینای پەڕلمانی فەرەنسادا کۆبونەوە، کە پۆلیسى هێرشى کردە سەریان و ژمارێکی زۆر لە خۆپیشاندەرانیان دەستگیرکرد.
کوردستانیان دوای ئەوەی لە بەردەم بیناى پەرلەمانى فەرەنسادا هێرشیانکرایە سەر، بەرەو کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بەڕێکەوتن و لە بەردەم بیناى کۆنسوڵخانەکەدا کۆبوونەوە.
هێزەکانی پۆلیسی فەرەنسا لەوێش هێرشی کەردە سەر خۆپیشاندەران و١٠٠ خۆپیشاندەری دەستگیرکرد.
بە هۆی هێرش و توندوتیژیى پۆلیسەوە بۆسەر خۆپیشاندەران، ٧ خۆپیشاندەر بریندار بوو و رەوانەى نەخۆشخانە کراون.
ر.م