پێشانگایەک لەسەر تاوانى جەنگى دەوڵەتى تورکیا و بەرخۆدانى کوردان کرایەوە

شارەوانیى جنێڤ پێشانگایەکى لەسەر تاوانى جەنگى دەوڵەى تورکیا و بەرخۆدانى کوردان لە ناوچەى سوورى ئامەد کردەوە.

پێشانگاکە لەلایەن شارەوانیى جنێڤ و فۆروم فاوبۆرگەوە ڕێکخراوە. لە پێشانگاکەدا باسى گرنگیى مێژوویی و کەلەپوریى ئامەد و سوور بۆ کولتورى جیهانى کراوە.

لە ژێر هەر وێنەیەکەدا زانیارى لەبارەى وێنەکە و ڕووداوى ناو وێنەکەوە نووسراوە. لە ژمارەیەکى زۆر لە وێنەکاندا بە شێوەى ئاشکرا  ئەوە دەردەکەوێت، کە دەوڵەتى تورکیا لە ناوچەى سوور تاوانى جەنگى ئەنجامداوە.

جگە لە وێنەکان لەبارەى هێرشى دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین، وێنەى بەرخودێرەکانى سووری ئامەد نمایشکراون.

هەروەها بۆ باشترخستنەڕووى قەبارەى وێرانکارییەکانى دەوڵەتى تورکیا لە ناوچەى سوورى ئامەد، ژمارەیەک وێنە کە لە ئاسمانەوە لە ناوچەى سوور گیراون و لە راپۆرتى نەتەوە یەکگرتوووەکانیشدا بڵاوکرابوونەوە، لە پێشانگاکەدا بە کوالیتى بەرز نمایشکراون.

ئەوە پێشانگایە تاوەکو رۆژى ٧ى نیسان لە فۆرمو فاوبۆروگ و لە " Terreaux du Templ 6" بەردەوام دەبێت.

 

ر.م