پێنتاگۆن: ڕۆڵی ئێمە لە سووریا نەگۆڕاوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەستنیشانی کرد کە ڕۆڵی سەربازی ئەوان لە سووریا نەگۆڕاوە و یەکە سەربازییەکانمان لە سووریا دەمێننەوە.

دانا وایت، وتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند" بەرنامەی ئێمە لە سووریا لەناوبردنی یەک جارەکی دەوڵەتی ئیسلامی داعشە" و ئەوەشی خستە ڕوو کە ڕۆڵی ئێمە لە سووریا هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەهاتووە.

سەررۆکی وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، دوناڵد ترامپ ڕۆژی شەممە بە بەیاننامێک وەڵامی بەیاننامەکە ژنڕاڵ و ڕاوێژکارەکانی خۆی دایەوە کە وتبویان ئێمە لە سووریا دەکشێینەوە. کۆشکی سپی ئەوەی خستبووە ڕوو کە ڕۆڵی سەربازی ئەوان تایبەت بە داعش کۆتایی پێهاتووە و لەسەر کشاندنەوەی هێزەکانیان هیچ بڕگێکی زەمەنی دیارە نەکرابوو.

یەکێکی دیکە لە وتەبێژانی پێنتاگۆن، کەنەت مشەکنیزە،  وتبووی ستراتژی ئێمە لە سووریا نەگۆڕوە.

مشکەنزە وتی،" هەر کات ئێمە وتمان کە ئامانجی خۆمان کە لەناو بردنی داعشە پێکاوە ئەوکات لە سەر ڕۆڵی خۆمان لە ناوچەکە قسە دەکەین. ئەمە بەو واتا دێت کە هیچ شتێک نەگۆڕاوە.

ک-ش