ھێرشی دڕندانەی سوپای تورکیا و چەتەکانی ھاوپەیمانی بە جۆره‌ها چەکی قورس و بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی لە بەرانبەر گەل و خاکی عەفریندا ماوەی ٤٢ ڕۆژە بەردەوامە. ڕۆژ بە ڕۆژ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دەنگی ناڕەزایی ئازادیخوازان و پەلەمانتارانی جیھان لە بەرانبەر داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا په‌ره‌ده‌سێنێت. ھەرسێ پەرلەمانتاری پارتی سۆسیالیستی سویسرا؛ کارلۆ سۆماروگا، مانوێل تورناری و لاورانس ریلی فێهلمان لە پرۆژەبڕیارێکدا داوای ھەڵوێستی بەپەلە له ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵی (په‌رله‌مان)ی سویسرا دەکەن لە بەرانبەر ھێرشی به‌رفره‌وانى سوپای تورکیا دژی ھاوڵاتیانی سیڤیلی عەفرین.
«ھێرشی دڕندانەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین، جیھانی توشی شۆک کرد»
مانوێل تۆرناری، پەرلەمانتاری پەرلەمانی سویسرا لە پرۆژەبڕیارەکەدا نووسیویه‌تی: تورکیا به‌م هه‌وڵه‌داگیركه‌رییانه‌ی، حقووقی نێونه‌ته‌وه‌یی پێشێل كردووه. ئایا ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵیی سویسرا له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا هه‌ڵوێستێكی چۆن پیشان ده‌دات؟
تۆرناری له پرۆژەبڕیارەکەدا داوای كردووه، وه‌ڵاتەکەی په‌یمانی بازرگانیی ئازاد كه له‌گه‌ڵ دەوڵەتی تورکیا ئیمزای كردووه، درێژی نه‌كاته‌وه و هۆشداری بداته توركیا كه حقووقی نێونه‌ته‌وه‌یی بپارێزێت.
«ئەردۆغان ئەوکەسانە بە ئامانج دەگرێت کە له به‌رانبه‌ر داگیركارییه‌كه‌ی ده‌وه‌ستنه‌وه»
په‌رله‌مانتار لاورانس ریلی فێهلمان له پڕۆژه‌بڕیاره‌كه‌دا سه‌رنجی خستۆته سه‌ر هه‌وڵه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین. نووسیویه‌تی: ئه‌ردۆغان له‌نێو وه‌ڵاته‌كه‌ی زه‌ختی توند له دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌رانبه‌ر داگیركاری ده‌وه‌ستنه‌وه ده‌كات و به ئامانجیان ده‌گرێت. ئه‌و په‌رله‌مانتاره پرسیویه‌تی: ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵیی سویسرا له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ڵوێستێكی چۆن پیشان ده‌دات؟ فێهلمان ڕاشیگه‌یاند: ژماره‌یه‌كی زۆری سیاسه‌تمه‌دار و چالاكی مه‌ده‌نی له توركیا هه‌ڵاتوون و ڕوویان له ئه‌ورووپا و سویسرا كردووه، به‌ڵام توركیا هێشتا ده‌یانكاته ئامانج.
«ده‌بێ به‌زووترین كات كۆتایی به داواكارییه‌كانی توركیا بهێنرێت»
پەرلەمانتاری ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵیی سویسرا کارلۆ سۆماروگا ده‌رباره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده ساڵح موسلیم و بڕیاری ئاگربه‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له سووریا، پڕۆژه‌بڕیارێكی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵی سویسرا كرد.
له پڕۆژه‌بڕیاره‌كه‌دا هاتووه: ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سیاسه‌تمه‌داری كورد ساڵح موسلیم له چیك ده‌ریده‌خات كه ده‌وڵه‌تی توركیا و ئه‌ردۆغان چۆن بڕیاره‌كانیان له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا گۆڕیوه بۆ بارودۆخێكی سیاسی. ناوبراو ده‌ستنیشانی كردووه كه ده‌بێ داواكارییه‌كانی توركیا بۆ سنووربه‌زاندن به‌ته‌واوی كۆتاییان پێبهێنرێت.
«بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی سیڤیل، ده‌بێ سویسڕا ده‌ست به هه‌وڵه‌كانی بكات»
سۆماروگا ده‌رباره‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاگربه‌ستی ٣٠ ڕۆژه له سووریا، پرسیارێكی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵیی سویسرا كرد و پرسیویه‌تی: ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵیی سویسرا له جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌دا چییه؟
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، له عه‌فرین و غووته‌ی ڕۆژهه‌ڵات حقووقی نێونه‌ته‌وه‌یی پێشێل ده‌كرێت. داوای له حكوومه‌تی سویسرا كرد بۆ پاراستنی خه‌ڵكی سیڤیل له عه‌فرین و غووته‌ی ڕۆژهه‌ڵات ڕۆڵی چالانه بگێرێت.
s.m