پەرلەمانی هۆڵەندا پارەدانی بۆ سندوقی "کۆرۆنا بۆند" رەتکردەوە

پەرلەمانی هۆڵەندا بڕیاریدا بەشداری لە سیستمی سندوقی پێدانی پارە بەو وڵاتانەى ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا نەکات، کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناویاندا تەشەنەى سەندووە.

پەرلەمانى هۆڵەندا بڕیاریدا بەهۆی بڵابوونەوەى پەتای جیهانیی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەشداری لە سیستمی پێدانی پارە بە وڵاتانی ئەندامی لە یەکێتیی ئەوروپا نەکات، کە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناویاندا بڵاوبووەتەوە.

پەرلەمانی هۆڵەندا بەو بڕیارە پشتیوانیی لە سیاسەتەکانی حکومەتى وڵاتەکەى کرد.

وەزیرانی دارایی وڵاتانیى یەکێتیی ئەوروپا تاوەکو ئێستا لە دانوستانە درێژخایەنەکانیاندا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنێکى هاوبەش بۆ تەرخانکردنی پارەى هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەى پەتای کۆرۆنا.

هۆکاری سەرەکیی رێکنەکەوتنیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە داوا کراوە بە خێرایی پرۆژەی سندوقی پارەدان، بە ناوی "کۆرۆنا بۆند" بۆ وڵاتانی وەک ئیسپانیا و ئیتالیا بخرێتەکار، کە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنایان تیادا بڵاوبووتەوە و کاریگەریی لەسەریان دروستکردووە، بەڵام هۆڵەندا و هەندێک وڵاتی تری یەکێتیی ئەوروپا ئەو داوایەیان رەتکردووەتەوە.

دانوستانەکانى وەزیرانی دارایی وڵاتانی یەکێتیى ئەوروپا ئەوروپا ئەمڕۆش بەردەوامیی دەبێت.

ژ.ت